ناو: ئیمان
ناوی باوک: عەلی
ژیاننامە
ماوەی (21) ساڵە کاری دروومان، دیزاین و دەسترەنگینی دەکات، بەرهەمەکانی لە پێشەنگاکان دەخاتەڕوو.
پێوایە کارکردنی سەربەخۆ، بۆ ژنان پێویستیە بۆ ئەوەی توندوتیژی ئابوریان دژ بەکارنەهێندرێت.
لە ساڵی (2000)دەستی بە کاری درومانکردووە، پاشان لە ساڵی (2010) دەستی بەکاری دیزاین و ئیشی دەستیکرد، تەنها لە فستیڤاڵەکان بەرهەمەکانی نمایش دەکات.
ئیمان، بە گرنگی زۆرەوە باسی ئابووری سەربەخۆی ژنان دەکات و دەڵێت: بونی ئابوری سەربەخۆ بۆ ژن ئەوەیە کە ناهێڵێت کۆنترۆڵبکرێت، دەبیستین زۆر ژن هاوسەرکانیان توندوتیژی ئابووریان بەرامبەر بەکاردەهێنن.
بە ژنان دەڵێت خۆشترین هەستە کە خۆت خاوەنی پارەی خۆتبیت و سەربەخۆ ئیشبکەیت ڕەنجی شانی خۆت پەیدابکەیت، بۆ ئەوەش ژنی کورد هیچی لە ژنی وڵاتانی دیکە کەمتر نەبێت.
وتیشی: (مەرج نیە بۆ کارکردن بڕۆینە دەرەوە ئەو ژنانەی لە ماڵەوەن هەوڵبدەن بەرهەمی دەستیان هەبێت کارێک بکەن ببنە پاڵپشتی بۆ خودی خۆیان و خێزانەکانیان.)
ئەوەی کارە دەستیەکانی ئیمانی جیاوازکردوە دیزاینکردنی تایبەتی خۆیەتی و هێنانی کەرەستەکانیەتی لە وڵاتانی دیکە، ئەو دەڵێت: کارەکانی زیاتر کاری دەستی خۆیەتی زۆربەی ئیکسوارەتەکانی لە دەرەوەی وڵات بۆ دێت یان لەوێ دەیانکڕێی و دوبارە هەڵیان دەوەشێنێت وخۆی دیزاینی دەکات.
ئەگەرچی هاوڕابو لەوەی کارکردن بۆ ژن لێرە ئاسان نیە، بەڵام ئەو لەکارەکەی ڕوبەڕوی سەختی نەبوەتەوە و بۆ ئەمەش پێی وایە پشتیوانی خێزانەکەی یارمەتیدەربون.هیچ ڕێگریەک نەهاتۆتە پیشی بۆ ئەم کارەی، هاوسەرەکەی زۆر پاڵپشت و پشتیوانی بو بەوەی زیاتر پەرەی پێبدا. ئیمان وادەڵیت.
لەبەر ئەو ئازادیەی کە هەیەتی ئیمان، دەچێتە پێشەنگا و فستیڤاڵەکانی شارە جیاوازەکان بەرهەمەکانی خۆیی نمایشدەکات، هاوسەر و خێزانەکەشی پشتیوانن بۆ کارەکەی.
[1]