دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ کە ئاراستەی فوئاد مەعسومی کردووە:
برای بەڕێزم: کاک دکتۆر فوئاد مەعسوم
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک محەمەد مەعسوم برای جەنابتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی کاک محەمەد، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی جەنابت و ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرو نیشتمانپەروەرەکەیان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموولایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,996 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!