ناو: ژیان
نازناو: ژیان بابەگوڕگوڕ
ناوی باوک: سابیر
$ژیاننامە$
ژیان سابیر ئیبراهیم، ناسراو بە ژیان بابەگوڕگوڕ، لە ساڵی 1961 لە شاری #کۆیە# گەڕەکی بەفریقەندی چاوی بە دنیا هەڵێناوە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە لەبەر باری گوزەرانی ژیان نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات.
ژیان هەر لە مناڵیەوە لەناو خێزانێکی هونەرمەندو هونەر دۆست بووە، شاعیر و هونەرمەند (قوباد بەهرەوەر)ی برا گەورەی هاندەرو ڕێ نیشاندەری بووە، دوای ئەو دەنگە بەسۆزەکەی باوکی کاک سابیر بە مەقام گوێچەکانی پڕ دەکرد لە ئیلهام و سۆزی شیعری پێ دەدا، ژیان لە ساڵی 1978 دەستی کردووە بە نوسینی شیعر سەرەتا شیعرەکانی لە بڵاو کراوەکانی قوتابخانە بڵاو دەکردەوە مامۆستاکانیش زیاتر هانیان دەدا، دوای ئەوە شیعرەکانی لە گۆڤارو ڕۆژنامەکان بڵاو بۆوە وەک (کاروان، ڕامان، هەنگ، نواڵەی نوێ، برایەتی، ئەدەب و هونەر) بەشداری لە چەندین کۆڕو و کۆبونەوەو ڤستیڤاڵی شیعری کردووە، لە ڤستیڤاڵی (پەرەپێدانی تواناکانی لاوان) لیژنەی هەڵسەنگاندن بووە، دیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری پێ بەخشراوە.
ژیان (2) دوو دیوانە شیعری چاپکراوی هەیە بەناوەکانی
1- (بێدەنگیت ئازارم دەدا) ساڵی 1987.
2- (سەمفۆنیای گریانێکی بێدەنگ) ساڵی 2004.
دیوانی سێیەمی ئامادەیە بۆ چاپ بەڵام لەبەر باری دارایی نەیتوانیوە بە چاپی بگەیەنێ.
ژیان لە ساڵی 1987 لەگەڵ سەفین ئاغا هاوسەرگیری کردووە، ئێستاش 2022 لێپرسراوی تاقیگەیە لە ئامادەیی کوردستانی کوڕان لە #هەولێر#.
[1]