داخوا کەری کێ لە گاڕانێ نەهاتیتەوه
کەرەشوانە لە ناو ڕان و مێگەل لە دوورەوە دیارە، سەبارەت بە کەری ناو گاڕان و گایەلیش هەروایە، کەرە شوانە لەگەڵ ڕانەکەی لەگەڵ خۆرهەڵاتن دەڕوات و لەگەڵ خۆرکەوتن دەگەڕێتەوە ماڵەوە، بەڵام کەری دەست گاڕانێ درەنگتر دەڕوات و زووتریش دەگەڕێتەوە، کاری خۆی زۆر بەباشی ناکات بۆیە لە ئیدیۆمێکیتریشدا ووتراوە: دەڵێی کەری دەست گاڕانێیە یان جاشی دەست گاوانێیە، ئەگەر کەری ناو گاڕان هەموو ڕۆژێک زوو بگەڕێتەوە دیاردەیەکی ئاساییە، بەڵام ئەگەر درەنگ گەڕایەوە دەبێتە شێکی نامۆ، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کارێکی چاوەڕوان نەکراو لەکەسێک دەوترێت: داخوا کەری کێ لە گاڕانێ نەهاتیتەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 579 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!