دەقی پرسەنامەکەی ئەرسەلان بایز:
برام کاک کۆسرەت
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵێکی خەفەتبارم پێگەیشت کە دایکی قارەمانێک، کۆچی دوایی کردووە ئەویش خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر-ی دایکی بەڕێزتانە.
ئێمە هەموومان قەرزارباری ئەو ژنە تێکۆشەر و ماندوو نەناسەین کە هەردەم خۆڕاگربووە سەرەڕای ئەم هەموو شەهید و قوربانییەی بۆ کور دو کوردستانیان داوە، ئەمە جگە لەو ماڵوێرانی و دەربەدەرییەی بەسەر خۆی و خانەوادەکەیدا هاتووە.
بۆیە بەو پەڕی خەفەتبارییەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خۆمان و سەرجەم خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و تەمەندرێژی بە ئێوە ببەخشێت.
د. ئەرسەلان باییز
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ک)[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,104 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!