حەریق؛ ئاوێزانی ئەدەب و ئایین
#خەلیل عەبدوڵڵا#
حەریق شاعیرێکی دیاری کوردستانە و لەرێی شیعرە بەرزەکانییەوە خزمەتێکی زۆری بەکاروانی ئەدەبی و ڕوناکبیری کوردستان کردووە.
مەلا ساڵح مەلا نەسروڵڵا ناوی ڕەسمی ئەو شاعیرەیە، (حەریق) نازناوی شاعیری ئەوە و لە بواری ئەدەبدا بەو ناوە ناسراوە.
ئەم شاعیرە پایە بەرزە ساڵی 1856 لەگوندی زێوێی ئامێزی چیای پیرەمەگرون لەدایکبووە و لەباوەشی خانەوادەیەکی ئاینی و خوێنەواردا پەروەردە بووە.
لە#سلێمانی# و قەرەداغ و بیارە و #مەهاباد# دەرسە ئاینیەکانی خوێندووە و مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە و لەمزگەوتی سەید حەسەنی شاری مەهابادی خۆرهەڵات بووە بەئیمام و تاکۆتایی ژیانی لەخزمەت ئەو مزگەوتەدا بووە.
سەرباری ئەوەی حەریق هەر لەمناڵییەوە لەحوجرە و قوتابخانە ئاینەکان خوێندبووی و لە کەشێکی ئاینیدا پەروەردە بوو، بەڵام هەر لەگەنجییەوە بێ لە دەرسە ئایینەکان، خولیای ئەدەب بەگشتی و شیعر بەتایبەتی هەبووە و لەو سەردەمەدا مەڵبەندە ئایینەکان شوێنی دەرسی ئاینی و خزمەتی ئەدەب و ڕوناکبیریش بوون.
حەریقی شاعیر سەرباری کاری مەلایەتی، لەرێی هۆنینەوەی شیعرەوە خزمەتی زۆری بەئەدەبی کوردی کردوە و خاوەنی چەندین شیعری جوان و بەرزە لەرشتە جیا جیاکاندا و هەموو شیعرەکانی لە دووتوێی دیوانێکدا کۆکراونەتەوە و چەند جارێک چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەم شاعیرە ناودارەی کورد لەساڵی 1909 بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد و لەگۆرستانی مەلا جامیی شاری مەهاباد بەخاک سپێردرا.
درود بۆ گیانی پاکی حەریقی شاعیر، ئەو شاعیرەی خزمەتی زۆری بەدوانەی ئەدەب و ئایین کرد و نمونەیەکی جوا ن و شارستانی پێشکەشکرد.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,446 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!