وشەی (خان)لە زمانی کوردیدا
(لە زەمانی کۆندا، گۆڕانێکی میتافۆری زۆر سەیر، بەسەر ئەم لەقەبە تورکی و مەغۆلییەدا، کە واتای گەورەیی و بەرزیی و خاوەن شکۆیی دەگەیاند، هاتووە، لە سەدەی شەشی زاینیدا وشەی (قاغان) کە لە دوایدا گۆڕا بە (خان)، سەرۆکی دەوڵەتە گەورەکانی ئاسیای ناوەڕاست لە خۆیان دەنا، یەکێک لەوانە سەرۆکی دەوڵەتی خازاری بوو، کە لەقەبی (قاغان) ی لەخۆی نابوو، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خێڵە تورکەکان هاتنە سەر ئاینی ئیسلام، ئەمانە کەوتنە سەر بەکارهێنانی (خاقان) کە لە ڕاستیدا بریتی بوو لەشێوە بە عەرەبی کراوەکەی وشەی (قاغان). فەرمانڕەوای قەرەخانییەکان، کە لە سەدەی دەی زاینیدا سامانێکانیان ڕوخاند، بە ڕەسمی لەقەبی (خاقانی گەورە)یان لە خۆیان ناو وشەی (خان) یشیان خستە پاڵ ناوەکانیان، وەک: قەرەخان، بوغزاخان، ...هتد.
بۆماوەیەکی زۆر لەقەبی (خان) تایبەت بوو تەنیا بە نەوەکانی جەنگیزخان، بۆ نمونە: سەرۆکی خێڵە ئۆزبەکێکان کە بە ڕەچەڵەک خۆیان دەبردەوە سەر جەنگیزخان، لەقەبی (خان) یان بەکاردەهێنا.
پاش دابەشبوونی دەوڵەتی ئۆزبەکی بەسەر چەند فەرمانڕەوایەکی بچوک بچوکدا، بەرە بەرە واتای لەقەبی (خان)یش نوشستی هێنا و بەره و کزی ڕۆیشت و گۆڕا، تا وای لێهات هەموو سەرۆک خێڵ و تیرەیەکی گەورە و بچووک، کەوتنە بەکارهێنانی لەقەبی (خان) بۆ خۆیان، لە ئۆزبەکێکانەوە سەرۆک خێڵ و تیرەکانی ئێران و ئەفغانستان و هیندستانیش فێربوون، ئەم لەقەبە لەخۆیان بنێن، بەجۆرێک لە ئێراندا وای لێهات، نەک تەنیا فەرمانبەرە گەورەکان، بەڵکو فەرمانبەری بچوک و هەتاوەکو خزمەتکارانیش کەوتنە لەقەبی (خان) لە خۆنان.
لە ئاسیای ناوەڕاستدا گۆڕانێکی تر بەسەر واتا و بەکارهێنانی وشەی (خان) دا هات، ئەویش ئەوەبوو کە خەڵک بەرەبەرە دەستیان کرد بەوەی لەقەبی (خان) لە ژنی خانەکانیش بنێن، بەڵکو وشەی (خان) یان دایە پاڵ ناوی هەموو جۆرە ژنێک.
دەستکردن بە بەکارهێنانی وشەی (خان) لەتەک ناوی ژندا، بوو بەهۆی ئەوەی ئه و وشەیە سنوری بەکارهێنانی یەکجار فراوان بێت.
لەسەرەتاوە لە زمانی کوردیشدا، ئەم لەقەبە تەنیا تایبەت بووە بە پیاو، بەڵام ئەم وشەیە لە سنوری جارانی دەرچووە و فراوانتربووە، خەڵکی بۆ ڕێزلێنان خستوویانە پاڵ ناوی هەموو ژنێک.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,348 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!