دەقی پەیامەکەی مەڵبەندی #سۆران#ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان،
خەڵکی شۆڕشگێڕ و خۆڕاگری خۆشناوەتی
خانەوادە و قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران
ئەمڕۆ سی و پێنج ساڵ تێدەپەرێت بەسەر بۆردومانکردنی گوندەکانی شێخ وەسان و بالیسان و دۆڵی خۆشناوەتی و هەروتیایەتی بە چەکی کیمیایی، کە ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسی لەناوچوو بۆ یەکەمجار چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی لە (16 / 4 / 1987) دژ بە خەڵکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری گوند و ئاواییەکانی سنوورەکە بەکارهێنا، کە دەیان منداڵ و ژن و پیاوو گەنج بوونە قوربانی، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا (263) هاووڵاتی بێ تاوان شەهیدو (620) یشیان بریندار بوون.
تاقیکردنەوەی چەکی کیمیایی لە لایەن جەللادەکانی سەدامی فاشی، بەرامبەر خەڵکی سڤیلی خۆشناوەتی هەڵبژاردنی بێدەنگی وڵاتانی بەناو دیموکراسی ئەوپەڕی ڕیسوایی و بێ مۆڕالییان بوو بەرامبەر دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان، کە ئەو کارەساتە سەرەتای دەستپێکی بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژو قەدەغەکراو ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدکردنی گەلەکەمان بوو، کە دواتر زۆربەی ناوچەکانی تری کوردستانی گرتەوەو ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,549 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!