#شاناخسێ# بە پاڵ مەڕوێ-ەوەیە
شاناخسێ و مەڕوێ دوو گوندن لە باشوری کوردستان لە شارباژێڕ و ماوەتدا هەڵکەوتوون، هاوسێ و هاوسنوری یەکترن شاناخسێ کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی مەڕوێ، دوو گوند و ناوچەی دڵگیر و سەرنج ڕاکێش و جوان و دڵڕفێنن، له و شارباژێڕ و ماوەتەدا ئه و ئاقار تێکەڵییەی ئه و دوو گوندە بووە بە ئیدیۆم، بە دوو کەسی نزیک لە یەکتر و هاوڕێ و هاودەم و بەردەوام بەیەکەوە بوو، یان پێکەوە گەڕان لە زۆربەی شوێن و بۆنەکانی وەکو: سەردانی ماڵان و پرسە و پیاسە و بۆنە کۆمەڵایەتیەکان و دیداری دۆستان و...تاد، بە تەوس و گاڵتە پێکردنەوە و بزە بۆکردنەوە دەوترێت: شاناخسێ بە پاڵ مەڕوێ-ەوەیە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,395 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!