دەقی پەیامەکەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:
بەرێز/ #بافڵ تاڵەبانی#. سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
سڵاو و ڕێز...
بەبۆنەی (47)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابتان و لە ڕێگەی ئێوەشەوە لە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و سەرجەم کادیر و ئەندامانی حیزبەکەتان دەکەین.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان شوێنپەنجەی دیارە لە خەبات و تێکۆشانی شاخ و شار، هەروەک ئێستاش بەرپرسیاریەتی گەورەی لە ئەستۆدایە، دەخوازین لە ساڵی داهاتوودا بروانن باشتر هاوکاربن لە هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی و جارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی کوردستان و عێراق.
لە پێناو خزمەتکردن بە هاوڵاتیان و گەلەکەمان تەئکید لە پەیوەندی باشی نێوانمان دەکەینەوە.
هەرشاد و سەرکەوتووبن..
ئەنجومەنی جێبەجێکردن
1/6/2022 [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,782 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!