عەتر و دەهۆڵ بە دزییەوە لێ نادرێن
لە ئیدیۆمی تردا کورد وتویەتی: دینی محەمەد بەئاشکرا خۆشە یان چێڵ بەدزی کەڵ دەخوات بە ئاشکرا دەزێت، هەر مەبەستی ئەوەیە کە شاردنەوەی هەندێ شت زۆر ئەستەمە و هیچی لەگەڵدا ناکرێت، نە دینی محەمەد بەنهێنی خۆشە، نە چێڵیش دەتوانێت کەڵ خواردنی تاسەر بەنهێنی بهێڵێتەوە، ئەمانە لە لایەک و(عەتر و دەهۆڵ)یش لە لایەکیتر، چونکە بۆن و بەرامەی عەتر خۆی دەمار بەدەمار دەڕوات و هەستەوەری بۆن بۆنی دەکات، وتراویشە: گوڵ ئەوەیە خۆی بۆنی بێت نەک عەتار هاواری بۆ بکات واتە: گوڵی بۆنداری باش ئەوەیە خۆی بۆنەکەی بڕوات، دەهۆڵیش مەگەر دۆڵ کوت به دار نەیژەنێت و نەیکوتێت، ئەگەرنا دەنگی بۆ دوور دەڕوات و ناشاردرێتەوە و کۆنتڕۆڵ ناکرێت، ئه و دوو حاڵەتە وەرگیراون و کراون بە بنەمای ئه و ئیدیۆمە و بۆ ڕێنوێنی و ئامۆژگاری کورد بەکاریهێناوە بۆ ئه و شتانەی کە ناتوانرێت بەنهێنی ئەنجام بدرێن و پێویستە بە ئاشکرا جێ بەجێ بکرێن وتویەتی: عەتر و دەهۆڵ بە دزییەوە لێ نادرێن.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 951 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!