بابەت: هەمەجۆر
16-05-2022
مەقامی
تو تاکەی نە فکر سەودای خامەنیی؟ لە مەقامە بەنێوبانگەکانی ناوچەی یارسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوێ لەگەڵ تەمورە دەیڵێن، بەڵام
شەهرامی نازریشەهرامی نازری لەگەڵ سێ تار گوتی لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لەو هونەرمەندە دەنگ ئاشنایە، بە هەوڵی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەڵێت، شەهرامی نازری، سۆزێکە لە تەمیرە و بەشێکە لە شانامە. ئێمە وەکو ستراتیجی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بیرمان لەوە کردەوە کە ڕێزی لێبنرێت.
شەهرام نازری خەڵاتی زۆری پێدراوە، بەنێوبانگترینیان نازناوی شوالیەی ئاوازی پێدراوە، بەڵام خەڵاتی ئافیسێر بە مانای خاوەن پلەوپایەی هونەر و ئەدەبیاتیشی پێدراوە کە بە گوتەی خۆی بەرزتر لە شوالیەشە.
شەهرام نازری بەهای ئەو خەڵاتەی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستانەوە پێیدراوە بە گەورەترین شانازیی ژیانی هونەریی ناودەبات. بە گوتەی ئەو هونەرمەندە کوردە، مۆسیقای کوردی مۆسیقایەکی جیانییە و ڕەسانایەتیی زۆری هەیە.
شەهرام نازری:
خەڵاتی کوردستان گەورەترین شانازیی ژیانی هونەریمە.
گۆرانی و دەنگی شەهرام نازری وروژان و زیندووێتیی تێدایە، لە منداڵییەوە لەگەڵ مۆسیقا و مەقامە دێرینەکانی کورد، بەتایبەت هۆرە، گۆش بووە.
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگی شەهرام نازرییەوە دەڵێت، دەنگێکی ئەفسوناوی و میوزیسیانێکی ناوازەیە.
شەهرام نازری 72 ساڵ لەمەوبەر لە
کرماشانکرماشان لەدایکبووە، 50 کۆمەڵە گۆرانیی هەیە، زیاتر بە فارسی گۆرانیی گوتووە، بەڵام گۆرانیی کوردیشی زۆرە و دەیەوێت بەردەوام بێت.
شەهرام نازری خۆی لە چوارچێوەی مۆسیقای کوردی، سونەتی و ئێرانیدا سنووردار نەکردووە، بەڵکو لە بەرهەمەکانیدا کەڵکی لە مۆسیقای ڕۆژئاوایش وەرگرتووە، هەمیشە هەوڵی نوێگەریی داوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,195 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!