دەقی بەیاننامەکەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#:
هەموومان لامان ڕوونە کە چەک لەم چەند ڕۆژە و لەڕابردوودشدا چۆن بووە هۆکاری ماڵ کاولی و وێرانکردنی چەندین خێزان و کوشتنی خەڵک.
ماوەیەک پێش ئێستا پڕۆژە یاسای چەک هاتە پەرلەمانی کوردستان و بوو بە یاسا، کە جێبەجێکردنی کاریگەری گەورە دروستدەکات و هەر ئەمڕۆش بەڕێز سەرۆک وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی چەکەوە دەرکرد کە بە تەواوەتی پاڵپشتییان دەکەین و دەستخۆشیان لێدەکەین، مەسەلەی چەک پێویستی بە هەڵمەتێکی گەورەی نیشتیمانی هەیە و دەبێت هەموومان پاڵپشتی ئەم هەوڵە بکەین.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
30 حوزەیران / یۆنیۆی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 949 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!