لە چیای #بێستوون# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەردنووسراوێکی مێژوویی هەیە کە بە گوتەی سەرچاوە مێژووییەکان، لە لایەن #شێخ عەلی خان زەنگەنە# وەزیری شا سلێمانی سەفەوی دروستکراوە. نووسراوی شێخ عەلی خانی زەنگەنە، سەرەتا بە ناو و یادی خودا دەست پێدەکات، و پاشان لە 11 دێڕ هەڵبەستراوێک باس لەوە دەکات شێخ عەلی خان وەک بەڵگەیکی مێژوویی هەموو سەروەت و سامانەکەی دەبەخشێت.
ئەم بەردنووسراوە دەکەوێتە 30 کیلۆمەتری باکوری ڕۆژهەڵاتی #کرماشان# و مێژووەکەی بۆ 1093 کۆچی دەگەڕێتەوە.
شێخ عەلی خانی زەنگەنە، لە سەرەتادا فەرمانڕەوای کرماشان بوو و لەو ماوەیەدا خۆی و منداڵەکانی توانیان چەندین کاری بیناسازی لە ناوچەکەدا بکەن، دواتر لە سەردەمی شا عەباسی دووەم دەبێتە وزیر و لە دوای کۆچی دوایی شا عەباسی دووەم، لە سەردەمی شا سلێمان پاشا، بۆ ماوەی 15 ساڵ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئەو کاتەی ئێران.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 677 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!