لە دووەم ڕۆژی سەردان و بەشداريکردنيدا لە پرسە و ماڵئاوايی لە شاژنی کۆچکردووی شانشينی يەکگرتوو ئێلێزابێسی دووەم، پێشنيوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 19-09-2022 بەڕێز #نێچيرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرکردە و ڕێبەرانی جيهان و بە ياوەريی بەڕێز باڵيۆزی عێراق لە شانشينی يەکگرتوو، بەشداری لە دانيشتنی پرسەی شاژندا کرد کە لە وێستمينستەر ئابێ لە پەرلەمانی شانشينی يەکگرتوو بەڕێوە چوو.
سەرۆک نێچيرڤان ئێوارەی دوێنێ يەکشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرميی حکوومەتی بەريتانيا گەيشتە لەندەن و لەگەڵ سەرکردە و ڕێبەرانی وڵاتانی جيهان لە کۆشکی شاهانەی بەکينگهام بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسە و ماڵئاواییکردن لە شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوودا کرد و پرسە و سەرەخۆشيی خۆی و گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە خاوەنشکۆ شا چارلزی سێيەم و خانەوادەی شاهانە و گەل و حکوومەتی شانيشنی يەکگرتوو و وڵاتانی کۆمۆنوێلس گەياند. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,757 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!