ئێوارەی ئەمڕۆ هەينی 23-09-2022 بەڕێز #نێچيرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی يادی نەوەد و دوو ساڵەی ڕۆژی نيشتمانيی شانشينی عەرەبستانی سعووديەدا کرد کە لەلايەن کۆنسولخانەی گشتی سعووديەوه لە #هەولێر# سازدرا.
سەرۆک نێچيرڤان بارزانی به و بۆنەيەوە پيرۆزبايی لە خاوەنشکۆ شا سەلمان بن عەبدولعەزيز و جێنشينی سعوديە مير محەمەد بن سەلمان و سەرکردايەتی و حکومەت و گەلی شانشينی عەرەبستانی سعوديە کرد و هيوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ خواستن.
لای خۆيەوە بەڕێز کونسولی گشتيی عەرەبستانی سعوديە لە هەولێر، خۆشحاڵی و پێزانينی خۆی و سەرکردايەتيی سعوديەی بە بەشداريی سەرۆک نێچيرڤان بارزانی له و بۆنه نيشتمانييەی وڵاتەکەياندا نيشان دا و سوپاسی هاتنی بەڕێزيانی بۆ ڕێوڕەسمەکە کرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا ژمارەيەکی بەرچاوی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و ديپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتانی لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوون. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,955 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!