سەرۆکی فراکسیۆنی #کۆمەڵ#، لەگەڵ کشانەوەیە زۆرینەش لەگەڵ مانەوەن
زۆرینەی سەرکردایەتی کۆمەڵ لەگەڵ کشانەوەن لە پەرلەمان
وا بڕیارە ئەمڕۆ، شەممە، 24ی ئەیلول ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری، بڕیار لە بارەی کشانەوەی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان بدات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ، شەممە، 24ی ئەیلولی 2022، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات یەکێک لە تەوەرەکانیش کشانەوەی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەرییە لە پەرلەمانی کوردستان لە دوای درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان.
پەپێی زانیارییەکانی بوار، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ڕاپۆرتێک له و بارەیەوە دەخرێتەڕوو زۆرینەش لەگەڵ ئەوەدان ئەندامانی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش بکەن.
بەپیی زانیارییەکان، لە بارەی کشانەوەی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان، لە نێو فراکسیۆنەکە بۆچوونی جیاواز هەیە و بەشێک لەگەڵ وازهێنان و بەشێکیش لەگەڵ مانەوەن، بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنەکە سوورە لەسەر کشانەوەیان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,922 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!