بارەگاکانی حزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە #کۆیە#، ئەمڕۆ لە ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێکەوتی #28-09-2022# لە کاتژمێر: 10: 30ی بەیانی، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆردومان و موشەکباران کران، کە بەهۆیەوە نائارامی لێ کەوتەوە و بارودۆخی شاری کۆیە شڵەژا و فەرمانگەکانی شاری کۆیە کەوتنە ئامادەباشی بەتایبەت بەرگری شارستانی و نەخۆشخانەی گشتی شەهید دکتۆر خالید و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی کۆیە، لەلایەکی تریشەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە، دەوامی دوای نیوەڕۆی ڕاگرت و زانکۆی کۆیەش دەوامی خۆی ڕاگرت.[1]
تەندرووستی #کۆیە# ڕایگەیاند: ئاماری بۆردومانەکەی ئەمڕۆی (28-09-2022) ی #حزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان# لە کۆیە لە کەمپەکانی ئازادی و زەوییە سپی و قەڵای #هەرمۆتە#، تا ئێستا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ (8) هەشت بریندار و (2) دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها قائیمقامی کۆیە ڕایگەیاند: 22 مووشەک ئاڕاستەی بارەگەکانی حزبی دێموکرات کراوە، بەهۆیەوە (2) کەس گیانیان لەدەستداوە و (12) کەسیش برینداربوون. [2]
پەڕەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی کۆیە لە دوای نیوەڕۆی 28-09-2022 بڵاویکردەوە ژمارەی شەهیدانی بۆردومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ (4) شەهید و بریندارەکانیش بۆ (18) بریندار بەرز بووەوە. [3]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,271 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!