#ئاڤێستا#، ناوی گشتیی کتێبی پیرۆزی بڕوادارانی ئایینی #زەردەشت#ییە کە وەک کۆنترین دەقی ئایینی تۆمارکراو بۆ ئەم ئایینە دادەنرێت و بە گوتەی چەندین سەرچاوە ئاڤێستا کۆنترین دەقی ئایینی تۆمارکراوە لە ناو گەلان، ئەم کتێبە لە کۆندا لە بیست و یەک نەسک پێکهاتبووە، بەڵام بە هوی سوتاندن و لە ناوبردن و دەستکاری کردن لە ئێستادا تەنها پێنج نەسکی ئەم کتێبە بەردەستە.
#کتێبی پیرۆزی زەردەشتییەکان#، لە پاش هاتنی وەحی و سرووش بۆ زەردەشتی پەیامهێن، بۆ بڵاوکردنەوەی بیر و یاساکانی ئەم ئایینە، لە لایەن زەردەشت و یارانی کۆکراوەتەوە و تەواوی دەق و نەسەکانی تۆمار کراوە و نووسراوە.
ئەم کتێبە پیرۆزە لەسەر دوو بنەما بنیات نراوه؛ یەکەمیان (ئاهورامەزدا)، واتا خودای چاکە یان هێزی چاکە، دووەمیان (ئەهریمەن) بە مانای هێزی شەڕ دێت.بەشەکانی ئاڤێستا بریتین لە: یەسنا (ستایش و سرودە بۆ خوای تاقانە)، گاتا (شیعر و ستایشەکانی تایبەتییەکانی پەیامهێن زەردەشت)، یەشت (سروودی ئایینی)، وەندیدا (یاسا و بیروباوەری ئایینی)، یشتا (نوێژ و ستایشەکانی ئایینی زەردەشتی).
$کورتەیەک لەسەر گاتاکان$
گاتا ئەو بەشەی ئاڤێستایە کە بە شێوازی شیعر و دەقی ئەدەبی قافیەدار لە لایەن خودی زەردەشتەوە نووسراوە و بە نووسینە ئیلاهییەکانی زەردەشت ناسراوە. ئەم بەشە لە ڕووی واتاییەوە پاش یەسنا دێت، بەڵام لە ڕووی زمان و ڕێکخستنی نوووسین بە بەشێکی گرنگ لەم کتێبە دادەنرێت کە کاریگەری ئێجگا گەورەی هەیە لە ناسین و قووڵبوونەوە لە ئەهورامەزدای گەورە.
$زمانی نووسینی ئاڤێستا$ ی کۆن، زمانی کۆنی کوردی واتا زمانی پەهلەوییە کە بە زمانی ئاڤێستاش ناسراوە، بەلام لە سەردەمە جیاوازەکان و تەنانەت پاش سەرهەڵدان و بلاوبوونەوەی ئایینی ئیسلام زمانە باوەکانی هەر سەردەمێک ڕۆڵیان هەبووە لە گۆرانکاری لە نووسین و تۆماری ئەم کتێبە بە تایبەت لە سەردەمی ساسانییەکان.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەمان و لەناوچوونی بەشێکی زۆری ئەم کتێبە هێرشی ئەسکەندەری مەکدونی بۆ سەر ئەخمیینەکان و سووتاندنی کتێبخانە گەورەکەی شاری پرسیپۆلیس لە شیرازە کە بوو بە هۆی سووتانی ژمارەیەکی یەکجار زۆری تۆمار و دەستنوووسەکانی کتێبی ئاڤێستا.
$کۆنترین نوسخەی ئاڤیستا$ کە لە ئێستادا بەردەست بێت، لە ساڵی 1325 زایینی نووسراوە کە لە ئێستادا لە مۆزەخانەی کۆپنهاگن لە وڵاتی دانیمارک پارێزراوە، بە گوتەی سەرچاوەکان ئەم کتێبە لە لایەن ڕۆژهەڵاتناسی دانیمارکی وسترگارد لە ئێرانەوە و بۆ ئەوروپا بردراوە.
لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان کتێبی ئاڤێستا وەک کتێبێکی فەرمی و ئایینی لە ناوەندە ئایینییە زەردەشتییەکان دەخوێندرێتەوە و نیایش و نوێژی پێدەکرێت و ڕێورسمە ئایینییەکان بە خوێندنەوەی بەشە جیاوازەکانی ئەم کتێبە بەڕێوەدەچێت.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,718 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!