ئێمە هەر لە سەرەتای نەخۆشکەوتنی دکتۆر #کازم فاروق نامیق# ئاگادار بووین و پەڕڵەمانی کوردستانمان ئاگادار کردەوە لەوەی کە دکتۆر کازم فاروق بە بابەتێکی گوماناوی نەخۆش کەوتووە و خواردن و خواردنەوەی لە دەست داوە.
ئێمە وەک ئەرکی شەرعی خۆمان لەگەڵ سەرۆکی پەڕڵەمان کۆبوینەوە و پێمان ڕاگەیاند کە دکتۆر کازم بە ویستی خۆی مەبەستی نییە دەست لە کاری پەڕڵەمانی بکێشێتەﻭەﻭ، بۆیە لەوێ دکتۆر #ڕێواز فایەق# پێ ڕاگەیاندن کە ئەو ئستیقاڵەکەی ناخاتە بەرنامەی کار و قبوڵی نییە.
لەوێ سەرۆکی پەڕڵەمان پێ ڕاگەیاندن کە پەڕڵەمان تەواوی خەرجی نەخۆشکەوتنی دەگرێتە ئەستۆ، بەڵام بەهۆی دۆخی خراپی تەندرووستی دکتۆر نەمان توانی دکتۆر ببینن.
لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار پەیوندیمان بە دایکی دکتۆر کازم کردووە و لە نزیکەوە هەواڵی کوڕەکەیمان پرسیوە، کۆتا جار کە پەیوەندیمان بە دایکی کرد پێ ڕاگەیاندین کە تەندرووستی کوڕەکەی خراپە و ماوەی سێ مانگە لەژێر هەناسەی دەستکرد دایە. ئێمە لە یەکەم ڕۆژی نەخۆشکەوتنی دکتۆر تائێستا لەسەر خەت بووین بەشێک لە گومانەکانمان دیکۆمێنت کردووە و لە زاری خودی دکتۆر هەندێک زانیاری ﻭردمان لایە لەسەر هۆکاری نەخۆشییەکەی، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی ئێستا دکتۆر لەنێوان ژیان و مەرگدایە هیچ ناڵێین.
#ڕووپاک ئەحمەد# وەرتی ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان
#بەدریە ئیسماعیل# ئەندامی پەڕڵەمانی کورستان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,900 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!