ناونیشانی بابەت: ئامێرێکی چەرخداری مێژوویی لە
شاری ماردینشاری ماردین دۆزرایەوە
لە شاری کۆسەری سەر بە پارێزگای ماردینی باکووری کوردستان جۆرە ئامێرێکی کۆن دۆزراوەتەوە، بە گوتەی شوێنەوارناسان ئەم چەرخە نموونەیەکە لە چەرخە سەرەتاییەکانی دروستکراو بە دەستی مرۆڤەوە.
لە سەردەمی ئێستادا دایک و باوکان بە کڕینی ئەسبابی یاری ئەلیکترۆنی منداڵەکانیان فێری جووڵانەوەی چەرخ و پێشکەوتنی زانست دەکەن، بەڵام لە سەردەمانی پێشوو دایک و باوکان بە شتانی زۆر سەرەتایی و سادە ئەسبابی یارییان بۆ منداڵەکان دروست کردووە و هەر ئەم بیرۆکە سادانەش بوونەتە سەرەتایەک بۆ داهێنانی چەرخ و ئاسانترکردنی ژیان، چونکە دەکرێ دۆزینەوەی چەرخ بە خاڵی بووژانەوەی پیشەسازی و پێشکەوتن دابنێین.
ئەم ئامێرە مێژووییە، کە لە باکووری کوردستان دۆزراوەتەوە، جۆرە ئامێرێکی بەردینە لە چوار تایە و تەوەرێک پێکهاتووە، چوار تایەکە بە میلێکی باریک بە یەک بەستراونەوەتەوە و دەبنە هۆی جووڵانەوەی چەرخەکە.
بە گوتەی مسوت ئالپ، شوێنەوارناسی تورکی چاودێر لەم دۆزینەوەیە: ئەم ئامێرە چەرخدارە جۆرێکە لە بابەتی یاری منداڵان کە مێژووەکەی بۆ کۆتاییەکانی
چاخی بەردینی نوێچاخی بەردینی نوێ دەگەڕێتەوە.
داوود بلەکتای بەڕێوەبەری کولتوور و گەشتوگوزاری ماردین دەڵێ: ئامێرە چەرخدارەکانی ئەمڕۆ کۆپییەکن لە ئامێرە چەرخدارە کۆنەکان، کە بە ئیلهام وەرگرتن لە چەرخە سەرەتاییەکان دروستکراون. بلەکتای ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم ئامێرە کۆنە زۆر بە ئامێری تراکتۆری ئەمڕۆ دەچێت.
مێژووی ئەم چەرخە بۆ نزیکەی
7500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕیتەوە، لە ناوچەی کۆسەر (کیزیل تەپە) لە ماردینی باکووری کوردستان دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا لە موزەخانەی ماردین پارێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکان ڕەنگە مێژووی ئەم چەرخە بۆ سەردەمی پێش
سومەرییەکانسومەرییەکان بگەڕێتەوە.
لەم ناوچەیە بێجگە لەم چەرخە، چەندین کەلوپەلی تری مێژوویی دۆزراونەتەوە، وەک بووکەڵە و فیکەی منداڵان، بەڵام بابەتە سەرنجڕاکێشەکە لەوەدایە کە ئەم فیکەیە تا ئێستا ساخە و دەتوانرێت بە کار بێت. بە گوتەی شوێنەوارناسان ئەم کەلوپەلانە بۆ نزیکەی
5000 تا6000 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێنەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,579 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!