بەشێک لە سەرکردە ناڕازییەکانی #بزووتنەوەی گۆڕان# شکستیان بەو هەوڵە هێنا، کە #بورهان یاسین# دەستیپێکرد بوو بۆ ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەکە.
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە ناڕازییەکانی گۆڕان و دەستپێکردنەوەی هەنگاوەکان بۆ چاسەرکردنی کێشەکان، بەشێک لەو سەرکردانە دژی هەوڵەکەی بورهان یاسین، کەسایەتی ئەکادیمی و سیاسی وەستاونەتەوە.
ئەو سەرکردە ناڕازییانەی گۆڕان پێیانوابووە کە بورهان یاسین، بە ئاماژە و بەڵێی #عومەر سەید عەلی#، ڕێکخەری دەست لە کارکێشاوەی گۆڕان دەستی بەو هەوڵەی کردووە، بۆیە ئەوانیش بڕیاریانداوە لە دژی بوەستنەوە.
دوای چەند کۆبوونەوەیەک ئەو سەرکردە ناڕازییانەی گۆڕان بە بورهان یاسینیان وتووە کە کار بۆ عومەری سەید عەلی دەکات و ئەوانیش ئامادەنین بچنە پڕۆژە و هەوڵێکەوە عومەر سەید عەلی لە پشتی بێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 893 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!