#قوباد تاڵەبانی#:
کاک شۆڕش ئیسماعیل، تێکۆشەرێکی سەنگینی دێرینە؛ هەر بەرپرسیارییەتییەکی وەرگرتبێت، دڵسۆزانە کارەکانی ڕاپەڕاندووە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:
کاک شۆڕش ئیسماعیل، تێکۆشەرێکی سەنگینی دێرینە. لە خەباتی شاخ؛ سەرکردەیەکی کۆڵنەدەر و دڵسۆزی خاک و نیشتمان بوو. هەر بەرپرسیارییەتییەکی وەرگرتبێت، دڵسۆزانە کارەکانی ڕاپەڕاندووە. لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەش جدی بوو لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لە پێناو ڕێکخستنەوە و پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگە و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
ئەمڕۆ #10-01-2023# سەردانیم کرد، بۆ دەربڕینی ڕێز و سوپاس و پێزانینم و وەکوو هەمیشە دیدارەکانی بۆ ئێمەومانان ورەبەخش بوو. ستایشی هەڵوێستە بوێرەکانیشیم کرد چ لەناو حیزب و چ لەناو حکومەت. پێگەی کاک شۆڕش لەنێو ئێمەدا، بەرزە و جێی تەقدیرمانە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,201 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!