ڕوونکردنەوەیەک لە دکتۆر هادی لیوا چەتۆوە بۆ ڕای گشتی
بەداخەوە پەیجێک بەناوی دەسەڵاتی چوارەم بابەتێکی بێ بنەمای بڵاو کردووەتەوە کە گوایە (ئێمە هێزمان بڵاوە پێ کردووە یا بە مەبەستی ئەوەی کەیسەکەمان پێی بەهێزبێت هەڵکوتنە سەرمان) .
لە ڕاستیدا ماڵی لیوا #چەتۆ ساڵح# واتا ماڵی بریکاری شەرعی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حەسانەی حکوومی هەیە و تا ئەو ساتەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە و دوو ڕۆژە زۆرینەی پاسەوانەکانی باوکی بەڕێزمیان بە بڕیارێک نەهێشتووە، ئەوەی هەیە ژمارەیەک کوڕ و کەسوکاری شەهیدانن و هەندێکیان خزمی نزیکی خۆمانن جگە لە چەند کەسێکی خۆبەخش کە سۆزیان بۆمان هەیە و زۆرێک لە دڵسۆزانی تریش لەبەر نەبوونی شوێن ڕۆیشتوونەتەوە.
ماڵی ئێمە خانوویەکی ئاساییە، نەک داگیرکردنی گەڕەکێک و هەراسان کردنی خەڵکی.
دووپات دەکەینەوە ماڵی لیوا چەتۆ تابلۆی شەهیدانی تێدایە، هەموو ئەوانەی ئاماژەمان پێ کردن بۆ پارێزگاری لەو تابلۆیە هاتوون، شایەنی باسە لە چەند وێستگەیەکی جیاواز ماڵمان شوێنی تێپەڕاندنی کێشە قووڵ و جەمسەرە گەورەکانی ناو یەکێتی بوو، هەروەها لە پێشوازی بەرپرسە باڵاکان بووە، بۆیە تکایە بەپرسانە و لە چوارچێوەی ئیتیک مامەڵە بکەن. [1]
د.هادی چەتۆ ساڵح
#11-01-2023#
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,159 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!