بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بە دڵێکی ڕازی بە قەدەری خوای گەورە، بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی پارێزگای #سلێمانی#، بەناوی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان کەس و کارو خانەوادە و سەرجەم هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەین.
کۆچی دوایی هونەرمەند خەسارێکی گەورەیە لە بواری شانۆو ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردیدا، لە خوای گەورە دەپارێینەوە کۆچکردوو شوێنی بەهەشت بێت و سەبوری کەس و کارو بنەماڵەکەی بدات و دوا خەمیان بێت.
هیوادارین توانیبێتمان لەماوەی ئەو 4ساڵەی لە ماڵی بەساڵاچوانمان بووە لەپارێزگای #هەولێر#، خزمەتێکی شایستەمان بە کۆچکردوو کردبێت و شەرەفێکی گەورەیە خزمەتمان بە هونەرمەندێکی گەورەی بواری شانۆکردووە.[1]
انا للە وانا الیە (راجعون)
#کوێستان محەمەد#
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
15ی1ی2023
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,045 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!