وتەبێژی #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# کوردستان ڕاگەیەنراوێکی دەربارەی ناکۆکییەکانی نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:
- ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە گرژییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتن.
- ھاووڵاتییان لە گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی زەرەرمەند دەبن و کاریگەریی خراپ دەکاتە سەر جوڵەی بازار.
- دۆخی نێوان پارتی و یەکێتی دەبێتە ھۆکارێکی تر بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان.
- مەترسی هەیە دۆخەکە سەر بکێشێت بۆ ڕەسمیەتدان بەو دوو ئیدارەییەی کە لە واقعدا ھەیە.
- دەخوازین پارتی و یەکێتی لە جێی وەڵامدانەوەی یەکدی، لە هەستیاری دۆخەکە تێبگەن و پێکەوە کێشەکانیان بە قازانجی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکەن.
- لەبەر ئەوەی پارتی زۆرترین بەرپرسیارێتی دامەزراوە فەڕمییەکانی لایە، دەبێت بەرپرسانەتر مامەڵە بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,107 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!