بەڕێزان هونەرمەندانی شانۆکار
دکتۆر
نیگار حەسیب قەرەداغینیگار حەسیب قەرەداغی
شەماڵ عومەرشەماڵ عومەر
سڵاوی ئێمەتان، لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبێت و بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی هونەریی وڵاتی نەمسا بۆ ساڵی
2022 پیرۆزباییتان لێ دەکەین و بە چاوی ڕێز و ستایشەوە دەڕوانینە ئەم دەستکەوتە گەورە و شایستەیە بۆ ئێوە کە دوو هونەرمەندی دیار و پایەداری گەلەکەمانن و هاوکات لە ڕێی لابۆری لالش و بەرهەمە شانۆییەکانتان و ئەزموونی پڕ بەهاتان لە وڵاتی نەمسا، بوونەتە سیمبوولێک کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەم خەڵاتە ڕێزی لێناون.
ئێوە بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە سەلماندووتانە کە وێڕای ڕۆڵی پڕ بایەختان لە هونەرەکەتاندا، هەروەها باڵوێزێکی دیار و کاریگەریی گەلی کوردستانیشن لە نەمسا و هەموو ئەو وڵاتانەی کار و بەرهەمەکانتانی تێدا پێشکەش دەکەن.
ئێوە جێی شانازی ئێمە و گەلەکەتان و هەموو هونەرمەندانی شانۆکارن لێرە لە کوردستان و لەوێش لە وڵاتی نەمسا. هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین و بە ئێوەوە سەربەرزین.
[1]
حەمەی حەمەسەعیدحەمەی حەمەسەعید
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,068 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!