ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی سەر بە زانکۆی ماساچوستس و ناوەندی پزیشکیی جۆن هۆبکنز ئەنجامدراوە ئەوەی دەرخستوە، پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوە بۆ ماوەی 8 هەفتە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی 10٪ کەمدەکاتەوە.
بەگوێرەی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە ئەمێریکان جۆڕاڵ ئۆف کاردیۆلۆجی بڵاویکردۆتەوە، خۆراکی تەندرووست ستراتیژێکی سەرەکییە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، وەک بەرزبوونەوەی فشار و کۆلیسترۆڵ، هەروەهاڕێگریکردن لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.
لێکۆڵینەوەکە کاریگەریی 3 سیستەمی خۆراکی بەراورد کردووە، یەکەمیان بۆ کەمکردنەوەی بەرزە پەستانی خوێن، دووەمیان دەوڵەمەندە بە سەوزە و میوە، سێیەمیش ڕێجیمێکە کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری و سۆدیۆم و کەم سەوزە و میوەیە.
توێژینەوەکە دەریخستوە، خانمان زیاتر سوودمەندبوون لەڕێجیمی نزمکردنەوەی پەستانی خوێن، کە بەهۆیەوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی لە سەدا 13 کەمکردووە، ئەم سیستەمە بەشێکی باشی گەنمەشامی و دانەوێڵەی تەواو و سەوزە و میوە لەخۆدەگرێت.
دەریشکەوتوە، سیستەمى خۆراکیی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوەکان تەندرووستیی دڵ باشتردەکەن و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن کەمدەکەنەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 876 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!