#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دۆسییەی گەمارۆکانی سەر #سلێمانی# لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان خستووەتە بەردەم نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق.
بافڵ تاڵەبانی، لە دواین کۆبوونەوەی لەگەڵ جەنین پلاستخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق باسی گەمارۆکانی سەر سلێمانی کردووە.
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوە کردووە، ڕۆژبەڕۆژ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە گەمارۆکانی سەر سلێمانی زیاتر دەبێت و یەکێتی کارەکانی حکومەت لەو سنوورە دەکات.
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش کردووە، کە ئەو هەنگاوە باری سەر شانی یەکێتی قورس کردووە و چیتر توانای بەرگەگرتنی ئەو دۆخەیان نەماوە، بۆیە ئەگەر بەردەوام بێت، ئەوە دەرگا بەڕووی #بەغدا# دەکەنەوە و گفتوگۆی ڕێککەوتن و جیاکردنەوەی داهات و بودجەی سلێمانی لەگەڵ حکومەتی ئێراق دەکەن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,222 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!