ئەمرۆ پاش نیوەڕۆ
10-02-202310-02-2023 لە لایەن دەستێکی تێکدەر و گیرەشێوێن و دژی دیموکراسیەت و برایەتی و پێکەوەژیان ، بینایەی بارەگای لیژنەی ناوچەی چواری سەر بە لق مان لە گەڕەکی ئازادی شوتێندرا کە ئەم بینایە دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە لایەن هیزەداگیر کەرەکانەوە دەستی بەسەرا گیرابوو .
ئەمە لە کاتیکدایە کە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ ڕەزامەندی تەواویان نیشان داوە بە کردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە سنوری پارێزگای
کەرکووککەرکووکو ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئیداری و سیاسی و ئەمنی لەم پاریزگایە .
ئێمە لای خۆمانەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەم کارە ترسنۆکانەیە دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە ئەمە هەوڵێکی تێکدەرانەی دژە دیموکراسیە و ئه و کەس و لایەنەنانەی لە پشت ئەم کردەوە ترسنۆکەوەن ، چاویان بە ئالای پارتی و شکۆمەندی ڕێبازی بارزانی هەڵنایەت .
ئەم هەوڵە نەزۆکانەیە ناتوانیت ڕێگر بێت لە شکۆ و گەورەیی پارتی و ڕێبازی بارزانی و کەرکووکییە چاونەترسە خۆڕاگرەکان دڵنیا دەکەینەوە سەردەمی تاکرەوی و عەسکەرتاریەت و شۆڤێنیزم بەسەر چوه و ئازادی و برایەتی و پێکەوە ژیان دەکەڕێتەوە نێو ماڵی هەموان .
لە هەمانکاتدا بەرپرسیارەتی ئەم کارە قێزەوەنە ڕاستەوخۆ لە سەر شانی ئیدارەی کەرکووکە و پێویستە بە زوترین کات دەزگا پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە دەست پێ بکەن و ئەنجامدەرانی ئەم کارە ترسۆکانەیە ڕادەستی یاسا بکرێت.
[1]
لقی سێ
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
2023/10/2
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,884 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!