لە ڕێکەوتی #04-02-2022# لە تەلاری هونەر لە شاری #سلێمانی# ، فێرگەی #نامدار قەرەداغی# بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک سازکرا.
لە کۆنسێرتەکەدا منداڵانی فێرگەی میوزیکیی نامدار قەرەداغی چەند پارچە میوزیکێکی فۆلکلۆرییان پێشکەش کرد ، دواتریش چەند گۆرانییەک لەلایەن هونەرمەندانی بە ئەزموون و هونەرمەندانی لاوی شاری سلێمانییەوە پێشکەش کران و منداڵانی فێرگەی نامدار قەرەداغی وەکوو کۆرس و میوزیک هاوکاری گۆرانیبێژانیان کرد.
هەر لە کۆنسێرتەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هەردوو هونەرمەند #ئەنوەر قەرەداغی# و #سەڵاح مەجید# .[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 582 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!