ناڤ: ئەنوەر
ناسناڤ: مەسیفی
ساڵا ژ دایکبوونێ: 1952
ڕۆژا مرنێ: #02-10-2005#
جهێ ژ دایکبوونێ: گوندێ #کۆڕێ#، سەر ب هاوینە هەوارا #پیرمام#
$ژیاننامە$
ئەنوەر مەسیفی ژدایکبوویێ ساڵا 1952 ل گوندێ کۆڕێیا سەر ب هاوینە هەوارا پیرماما باشوورێ کوردستانێ یە. ب ئێک ژ هەلبەستڤانێن ئاڤانگارد و پێشڕەو یێ ساڵێن حەفتیێ دهێتە هەژمار کرن. مەسیفی ل ئەزموونا خوە یا وێژەییدا ل دژی مەشا کەون و دووبارەیا وێژەیا هەڤچەرخ بوو و ب شێواز و ڕەوتێ خوە یێ تایبەت، خوە ژ هەلبەستڤان و ئەدیبێن چاخا خوە جودا دکر. ئەنوەر مەسیفی ژ بلی چالاکی و نڤێس و چاڤپێکەوفتنێن خوە، خودانێ حەفت پەڕتووکێن چاپکرییە، کو پێنج ژ وان کۆمەڵە هەلبەستن و یەک ژ وان بەرهەمەکە چاپکری یێ تایبەت ب شانۆیێ یە و پەڕتووکا وی یا دی وتارەکە تیۆری - ئەدەبییە. ل گۆڕی باوەڕیا بەشەک ژ نڤیسکار و ئەدەب دۆستان، مەسیفی ژ خەیری هندێ کو ئەدیبەکە دژەباو بوو و مەرەما وی شکاندنا چارچۆوەیێن کلاسیک بوو بۆ ئاڤا کرنا فۆرمەک نوی و تازە ژ نڤێسینێ، هەروەسا هەلبەستڤانەک سووریال ژیک بوو. ئەنوەر مەسیفی ب هەمی تێهناتی و زەوق و حەزێن خوە ژ بۆ ئەدەبیات و جوانیێ، گەلەک کێم ژیا و فەلەکێ ڕێ پێ نەدا پتر خزمەتا زمان و فۆرمێ بکەت. هەلبەستڤانێ پێشڕەو و نویخواز ئەنوەر مەسیفی ل تەمەنێ 53 ساڵیێدا ل گەل هەڤژین و دوو بچویکێت خوە ل ڕێکەوفتا 2-10-2005 ب ڕوویدانا ئۆتۆمبێلێ گیانێ خوە ژ دەست دا و بۆ داویجار خاترا خوە ژ وێژە و نڤیسینێ خواست.
$بەرهەمێن چاپکریێن ئەنوەر مەسیفی$
خۆرباران - هەلبەست 1978
جارێکی تر خۆرباران - هەلبەست 1984
جلوبەرگ و جمکەکان - هەلبەست 1990
#پیرەمێردێک بۆ فرۆشتن# - شانۆگەری - 2003
#شەیتان 2# - هەلبەست 2003
#سێ فۆرمی گران# - وتارا ئەدەبی
ئەو گۆرانییەی نەمگوت - هەلبەست (داوی پەڕتووکا وی)
$دوو نموونە ژ هەلبەستێن مەسیفی$
«کارەسات»
لە پەڕتووکی جارێکی تر خۆرباران - شیعر 1984
هێشتا لە دایک نەببووم
هەر لەناو لەشی باوکم هاتوو چۆم دەکرد
غار غارانێی ئەسپ سوارەکانی مێژووم ڕەسم دەکرد.
داگیرسانی ڕۆمام دەدی.
هێشتا لە دایک نە ببووم،
ئەو نۆ مانگەی لەناو منداڵدانی دایکەم دانیشتبووم
ڕۆمانێکی نۆ ملیۆن پەڕم خوێندەوە.
حەفت ملیوۆن پەڕی بەراییی،
ڕووتی لات و ڕشانەوەی کۆشکەکانی هەر حەفت کیشوەری لێ دە تکا
پەڕەکانی تریش داوەتی کۆڕێی لەناو دەکرا.
(لێرە، لەوێ، لە هەر بستێ دەست بۆ هەر پەنجەرەیێ درێژ بکەی لە هەر چ دەرگایێ بدەی
هەر دەبێ لەو ڕووبارانە بخۆیتەوە.
کە هەندێ جار هێندەی چیایێ باڵا دەگرن،
هەندێ جاریش ماسییەکی یەک ڕۆژیشیان لەناو دەخنکێ)
لە دایک بووم
سەرم پڕی شیکردنەوە و کۆکردنەوە و دابەشکردن و لێکدان و دەرکردن بوو،
دڵیشم لێ بووە مزگەفت.
مەلێ هێڵانەی لێ تێک درابێ
منداڵێ بە گوندی خۆی نە کەوتبێتەوە
هەتا دوایی، هاتن لە ناوی مانەوە
کەواتە دایکە گیان، چیتر خۆشت نەوێم
باوکە بیرم لێ مەکەوە.
دوێنێ ئاگڕێکی بێ ئامان زەوی دەخوارد
ئەمڕۆش وەکوو مەڵۆتکەیەک لەناو بەفرێکی بێ خوودان گلۆر دەبتەوە
دوور نییە سبەش بایەکی قوڕاوی بۆ بکرێ بە کفن یان بکوژرێ
من ببم بە سەر کۆماری تۆپی زەوی، یان لافاوێکی وەکوو نوح
یان ببم بە گورزی ڕۆستەم
یان شتێکی وەکوو زولفەقاری عەلی خۆر دەگۆڕم
دەریاکانیش بە هیشکایی دەگۆڕمەوە
- ئای ڕۆ! سەرشین ئەوە خەڵەفاوی؟
- بنوو بەشکم بە ئاگانێی!
- ئەونوەر شێت بووی؟
- بنوون بنوون
بەشکەم بشێ سبەینێ کە بە ئاگا دێین هەر حەفت کیشوەر یەکی گرتبێ!
بنوون، کێ ناڵێ لە دەرگامان بیکەنەوە، منم خەونی مێژووی مرۆڤ.
یەکەم ئافرەتی پێغەمبەر
کێ ناڵێ گەر ئێوە بنوون، کێل ببنەوە،
کێو، دار، ڕووبار، مەل، ئاژەڵ، لم، مرۆڤ
مرۆڤ
هەموویان یەکییان نەگرتووە
تفەنگ، سیاسەت، تۆپ، ژەهر، درۆ
لە بن قوڵترین دەریاشا ژەنگیان نامێنێ،
بۆ دەرمان.
«شەیتان»
لە پەڕتووکی شەیتان 1999
لە داهاتوو هاتمەوە
ڕدێنیان لە ناو قەبر نام
پێش دوێنێ
قەبری دوێنێیە
دوێنێ قەبری ئەمڕۆیە
ئەمڕۆ قەبری سبەینێیە
سبەینێ
قەبری پاش سبەینێیە
لە داهاتوو هاتمەوە
کتابیان لە ناو قەبر نام
پاش سبەینێ
قەبری سبەینێیە
سبەینێ قەبری ئەمڕۆیە
ئەمڕۆ قەبری دوێنێیە
دوێنێ قەبری
پێش دوێنێیە
لە داهاتوو هاتمەوە
پێڵاویان لەناو قەبر نابووم
کراسیان لەناو
قەبر نابووم. [1]