#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە بارەگای فەرماندەیی لە #سلێمانی# هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاساییشی هەرێمی بەسەرکردەوە و لەلایەن سەرخێڵ کەمال، لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپەراسیۆن پێشوازیلێکرا.
لەمیانی بەسەرکردنەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ مەشقی چڕ و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هێزەکە کرد و ستایشی هەوڵی بەردەوام و جوامێرانەی دەزگای ئاساییش و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی کرد لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و ژیانی هاووڵاتیان.
لەبارەی ئەرک و هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاساییش و سەروەریی یاسا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی هەموو پیلان و مەترسییەک بوەستنەوە کە ژیانی خەڵکەکەمان دەخاتە ژێر مەترسییەوە و ئەرکی ئێوەیە ئارامی بۆ هاووڵاتیان دەستەبەربکەن. وتیشی، یاساشکێنان ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە و بەتوندی دژی هەموو جۆرە تێکدانێک بوەستنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 576 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!