کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,734
وێنە
  123,932
پەرتوک PDF
  22,081
فایلێن پەیوەندیدار
  125,617
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,187
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,667
کۆمکوژی 
7,121
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   رێژە 
273,542
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
بەغدا و داعش؛ تەعریب و تیرۆر
پول: کورتەباس
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
$بەغدا و داعش؛ تەعریب و تیرۆر$
#عارف قوربانی#
ڕەنگە هێشتا ناسینەوەی خاوەنە ڕاستەقینەکەی داعش کارێکی ئاسان نەبێت، یاخوود ئەو ئامانجانەی داعشی لەپێناودا درووستکرا بە ڕوون و ئاشکرا بۆ هەموو کەس دەرنەکەوتبێت، بەڵام ئەوە ڕوونە کە ئەم ڕێکخراوە بە ئەجندای چەندین دەوڵەت و دەزگای هەواڵگریی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەڵدەسوڕێنرێت. ئەگەر کەسانێکیش گومانی ئەوەیان هەبووبێت، کە دەستی زۆر وڵات و لایەن لەناو عەقڵدانی ئەم ڕێکخراوەدایە، هەق وایە لە سیناریۆی ڕاگەیاندنی کۆتایی داعش لە ساڵی 2017 پاش گرتنەوەی حەویجە، ئیتر بۆیان ڕوون بووبێتەوه، ‌ کە ئەم هێزگەلە چەکدارە تووندڕەوە شتێکی جیاواز بوون لەوەی پێی دەناسرانەوە، بەتایبەتیش دوای لە پڕ دیارنەمانی چارەنووسی نزیکەی 10 هەزار چەکدار لە زۆنی حەویجە و دەشتی نەینەوا. هەروەها لە مانگەکان و ساڵی دواتردا دەرکەوتنی گرووپی ئاڵا سپییەکان بەپێشچاوی ئێراق و ئێران و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییەوە لە ناوچەکانی خورماتوو بەرەو گەرمەسێر و دواتر بێ ئەوەی هیچ هێزێک ڕووبەڕوویان بێتەوە، لەبەرچاو ون بوون.
بەدرێژایی ئەو چوار ساڵەی ڕابردوو کە گوایە داعش وەک جوگرافیا کۆتایی هاتووە و ناوبەناویش هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان و سوپای ئێراق و پێشمەرگەیش بەشوێن چەکدارە پەرتەوازە و پەڕاگەندەکانیانەوەن و بەپێی ئەو ڕاگەیێنراوانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە بە هەزارانیان لێکوشتوون، کەچی هێشتا ڕاپۆرتە نهێنییەکان باس لە بوونی دەیان هەزار چەکدار دەکەن، کە بەنهێنی لەناو ئێراق و سووریا ماونەتەوە. ئەو کردەوە تیرۆریستیانەشی لە و ماوەیەدا ئەنجامدراون و داعش بەرپرسیارێتییەکەی خستووەتە ئەستۆی خۆی، چەندین هەزار هێرشیان ئەنجام داوە. ئەوەی لە ‌ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش دەگوزەرێت ئاماژەیەکی ڕوونترە بەوەی داعش لە ‌زۆر شوێن هەن. جوگرافیایەکی فراوانیش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئێراق بە چۆڵی هێڵدراوەتەوە و جموجووڵ و شوێنی حەشارگەی چەک و جبەخانە و تەنانەت زیندان و بنکەی مەشق و ڕاهێنانیشیان دەبینرێت.
ئێستا چیرۆکی ئەم گرووپە ئەوەندە ئاشکرایە پێویستی بەوە نەماوە گومان لەوە بکەیت چەندین هەزار چەکدار بە نهێنی چۆن و لەکوێ‌ خۆیان حەشارداوە؟ لەکوێوە خواردن و پێویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت؟ نەخۆش و بریندارەکانیان لەکوێ‌ چارەسەر دەکرێن؟ لەکاتێکدا وا وێنا دەکرێت کە نەک هەر ئێراق و ئێران و وڵاتە هەرێمایەتییەکان تەنانەت دەزگای هەواڵگریی وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئەوروپا و ئەمریکا بەشوێنیانەوەن.
ئەم فاکتانە پێمان دەڵێن داعش وەک هێزێکی ئامادە لە ناوچەکە ماوەتەوە، هیچ گومانیش لەوەدا نییە بۆ کات و شوێنی دیاریکراو هێڵراونەتەوە و لە داهاتوودا ئەشێ‌ بینەری ڕووداوگەلی دیکەی هاوشێوەی سەرەتای دەرکەوتنیان بین لە پەلاماردان و دەستبەسەرداگرتن و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی هاوشێوەی شنگال. کورد توانای هەڵوەشاندنەوەی نەخشە و پلانی ئەو دەزگا هەواڵگرییانەی نییە، کە داعشیان درووستکردووە و ئیدارەی دەدەن، بەڵام دەبێت بەشی ئەوە پلان و بەرنامەی هەبێت ڕۆژانە ڕۆڵەکانی وەک نێچیرێکی داماو نەکەونە ناو داو و تەڵەی ئەم گرووپە چەکدارانەوە. ئەگەر ئێستا ئامارێک بکرێت لەدوای بەحساب کۆتایی داعشەوە چەند پێشمەرگە و هاووڵاتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوونە ‌پارووی ئاسانی ئەو چەکدارانە، ڕەنگە ژمارەیەکی زۆرزۆر بێت. هەر لەم مانگەدا لە ‌ناوچەکانی گەرمیانەوە تا قەرەچووخ چەندین پێشمەرگە و هاووڵاتی بەدەستی ئەم گرووپانە شەهید کراون و تا ئێستا کاردانەوەی کوردی هەر دەرکردنی چەند ڕاگەیێنراو و شین و شانامەیەکە بۆ قوربانییەکان. ئەم مەترسییە نە بە ڕاگەیێنراو و نە بەشین و واوەیلایی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیای کوردی ناڕەوێتەوە. پێویستە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان هەڵوەستە بکات لە ئاستی ئەو لێشاوە لە ئەنجامدانی تاوان بەرانبەر بە کورد بە ‌دیاریکراوی لە جوگرافیایەک، کە دەیان ساڵە بوونەتە ڕەمزی کێشەی کورد لە ئێراق.
ئەم چوار ساڵەی ڕابردوو هێڵێکی جوگرافی لە ناوچەکانی گەرمەسێرەوە بۆ دوزخورماتوو، داقوق و کەرکووک و دەوروبەری دوبز تا دەگاتە دەشتی مەخموور و چیای قەرەچووخ، بەشێوازی جۆراوجۆر گوشار دەخرێتە سەر گوندنشینانی بۆ چۆڵکردنی گوندەکانیان و بە شێوەی جیاواز تیرۆر دەکرێن و ئەو سەنگەرانەی پێشمەرگەیش کە دەکەونە نزیکی ئەم ناوچانەوە بەردەوام پەلامار دەدرێن. بە ڕۆژ هێزی حەشدی شەعبی و سوپای ئێراق لە ‌ناوچەکەن و بە ‌شە و ئەو چەکدارانەی دەچنە سەر گوندنشینانی کورد دەگوترێت داعشن. لە دوای ئەو قەسابخانەیەی گوندی خدرجیجەی بناری قەرەچووخ کە 13 هاووڵاتی و پێشمەرگە شەهید کران، بەرپرسێک لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی ڕاگەیاند کە حکومەتی ئێراق ڕێگە نادات پێشمەرگە بچن کێوماڵی ئەو ناوچەیە بکەن و سوپای ئێراقیش خۆی ئەو کارەناکات. چەکدارەکانی داعش لە و بۆشاییە بەسەربەستی دێن و دەچن.
ئەمە نە پێویستی بە شەنوکەوکردنە و نە هەڵسەنگاندنی وردی دەوێ‌ بۆ ئەوەی تێبگەین لەوەی ئێراق بەمەبەست ئەو دۆخەی لە و ناوچەیە درووستکردووە، هێڵێکی دیاریکراوی جوگرافیای کوردستان کە لەم قۆناخەدا چاوی بەعەرەبکردنی چووەتەوە سەر، ڕێگە نادرێت پێشمەرگە سەر و ماڵی هاووڵاتییە کوردەکان بپارێزێت و سوپای ئێراقیش نەک نایانپارێزێت بەڵکوو ئاسانکاری دەکات بۆ ئەو ڕووداوانەی بە ڕژانی خوێنی کورد تەواو دەبێت. ئەوەی لێرەدا لای من پرسیارە ئەوەیە هێزە سیاسییەکانی کوردستان، سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تا کەی هەڵوێستیان هەر بەم جۆرە دەبێت کە لە چاوەڕوانی یاریکردنی کاتدان کە بەغدا ماوەی چوار ساڵە دەستی دەستی ئەوە بە کورد دەکات هێزی هاوبەش بۆ پارێزگاری ئەو ناوچانە درووست دەکرێت؟ لەم چوار ساڵەدا چەند هاووڵاتیی کورد شەهید کراون، چەند کەس ناچار بوون زەوی و ماڵ و گوندەکانیان چۆڵ بکەن، چەند جار گرووپی چەکدار بەناوی داعشەوە پەلاماری سەنگەر و بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی داوە و لێی شەهید کردوون؟ کورد جگە لە دەرکردنی ڕاگەیێندراو و تەئکیدکردنەوە لە بەغدا بۆ درووستکردنی هێزی هاوبەش، هیچ کاردانەوەیکی دیکەی نەبووە. بۆیە دەبینی بەغدا و داعش وەک ئامانجێکی هاوبەش لە و سنوورە درێژە بە ئامانجەکانی خۆیان دەدەن کە تیرۆرە لەپێناوی بەعەرەبکردندا.
کورد تا کەی چاوەڕێ‌ دەکات ئەم تیرۆرە بەردەوام بێت؟ گوندنشینانی ئەو سنوورە تا کەی بەرگەی ئەوە دەگرن بە ڕۆژ عەرەبی بەعەرەبکردنچی بەپشتیوانیی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای ئێراق بێنە سەریان و شەوانەش داعش پەلاماریان بدات؟ ئەم ڕووداوانە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە لە ئەستۆی بڕیاربەدەستان و نابێت کوردستان لەسەر ئەم هەڵوێستەی ئێستای بمێنێتەوە، پێویستە سنوور بۆ ئەو تاوانکارییانە و بۆ پلانە هاوبەشەکەی داعش و ناوەند دابنێت. ئەگەر لە ئێستا وە هەنگاوی کرداری نەنێت و خۆی نەکاتەوە بە بەرپرسیار لە پاراستنی ئاساییشی ئەو جوگرافیایە، دەبێت دڵنیابین دوای چەند ساڵێکی دیکە، شایەتی بینینی هەمان ڕووداو دەبین لە سلێمانی و هەولێر و بادینان. پێویستە لە و ڕاستییە تێبگەین ئاساییش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بەستراوە بە ئاساییش و سەقامگیریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانەوە.
جا ئەگەر دەتانەوێ‌ هەرێمی کوردستان سەقامگیربێت و ئاساییشی هاووڵاتییان پارێزراو بێت لە هەرێمی کوردستان، دەبێت ئاساییش و ئارامی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بگێڕنەوە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 714 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 05-12-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-12-2021 (4 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 21-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 21-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 714 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 4.422 چرکە!