بەڕێز#کاوە مەحمود# سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی #حزبى شيوعى کوردستان# .
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی.
بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین لە خەبات و خزمەت بەردەوام بن بۆ بەدیهاتنی مافەکانمان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان و ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان.
حزبى شيوعى کوردستان، بە درێژایی تەمەنی خەباتی چەندین ساڵەی ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاوی هەبووە لەبەرگریکردن لە داخوازی و مافەکانی گەلەکەمان و پتەوکردنی بنەماکانی ئازدی و دیموکراسی.
بەو بۆنەیەوە وێڕای بەرز نرخاندنی خەباتی حیزبە تێکۆشەرەکەتان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاوکاریی بەردەوامی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین..هەر لە پێشکەوتن دابن.
مەکتەبی سیاسیی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#31-03-2023#
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,461 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!