ئەمڕۆ ئێوارە 2023/4/7 کاتژمێر 4:18 خولەک لە نزیک سیاجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# تەقینەوەک روویدا کە تیایدا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو و بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی فڕۆکەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
لە ئێستادا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە.
هاووڵاتییان و گەشتیارە بەڕێزەکان ئاگاداردەکەینەوە، کە هیچ گرفتێک لە فڕۆکەخانە نییە و گەشتەکان و کاروبارەکانی فڕۆکەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن.[1]
بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 718 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!