ئەمڕۆ
14-04-202314-04-2023 لە يادى سى و پێنج ساڵەى تاوانەکانى ئەنفالدا کە ڕژێمى پێشووى عێراق ساڵى 1988 بەرامبەر بە خەڵک و خاکى کوردستان ئەنجامى دان، بەوپەڕى شکۆوە زياتر لە 182 هەزار شەهيدى ئەنفال بەبير دەهێنينەوە، سەرى ڕێز لەبەردەم گيانى پاکياندا دادەنوێنين و سڵاو لە خێزان و کەسوکارى سەربەرزيان دەکەين.
لەم يادەدا دووپاتى دەکەينەوە، حکوومەتى عێراق دەبێ کەسوکارى ئەنفالکراوان لە هەموو ڕوويەکەوە قەرەبۆ بکاتەوە و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق جێبەجێ بکات کە ئەنفالى بە جينۆسايد و تاوانى دژى مرۆڤايەتى و تاوانى جەنگ ناساند. لە هەرێمى کوردستانيش هەرچى لە توانادايە دەبێ باشتر خزمەت بکرێن و بايەخ و گرنگيى زياتريان پێ بدرێت.
قەوارەى دەستووريى هەرێمى کوردستان، بەرهەمى خەبات و تێکۆشانی سەتان هەزار شەهيدى تاوانى سامناکى وەک ئەنفالەکان و کيمياباران و قوربانيدانى گەلى کوردستانە، لەم يادەدا با بە يەکڕيزى و تەبايى و کارى هاوبەش بۆ پاراستنى دەسکەوت و مافەکانمان، ڕێز لە گيان و يادى شەهيدان بنێين. هەروەها دەبێ هەموو هەوڵێک بدەين تاکو ئەنفال لەسەر ئاستى نێودەوڵەتيش زیاتر بە جينۆسايد بناسرێت و هەرگيز لە هيچ شوێنێکى جيهان تاوانێکى وا دووبارە نەبێتەوە.
[1]
سڵاو و دروود بۆ گيانى شەهيدان.
نێچيرڤان بارزانىنێچيرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
14-04-2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 916 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!