ئەمڕۆ #14-04-2023# بە دڵێکی پڕ لە خەم و کۆڤانەوە، یادی شەهیدان و قوربانیانی شاڵاوە بەدناوەکانی (ئەنفال) دەکەینەوە، کە یەکێک بوو لە دڕندانەترین شێوازی جینۆساید دژی گەلی کورد و کوردستانیان، سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی بەعسی عێراق، بە چەند قۆناغێکی جیا، بە هەزاران خەڵکی سیڤل و بێتاوانی گوند و ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی ڕاپێچ کرد و لە بیابانەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیندەبەچاڵی کردن و بەشێکی زۆریان تا ئێستاش بێسەر و شوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
تاوانی ئەنفال، جینۆسایدێکی دڕندانە بوو نەک تەنیا دژی گەلی کوردستان، بەڵکوو دژی هەموو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان بوو، کە بە داخەوە لێکەوتە و دەرهاویشتە هەمەلایەنەکانی ئەم تاوانە هۆڤانەیە ، هەر ماون و برینەکان تا ئێستاش ساڕێژ نەبوون.
لەم یادە خەمگینەدا، کە بەشێکە لە زنجیرەیەک تاوان کە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراون، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و زيانلێکەوتووان و بنەماڵە و کەسوکاری ستەملێکراوی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکاتەوە و هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر، بتوانێت خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بکات.
لە یادی پڕخەمی شاڵاوەکانی ئەنفالدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن. [1]
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
14-04-2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,282 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!