- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کە یەکێک بوو لە ئەندامانی تیمی حکومەت بۆ سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان ڕایدەگەیەنێت، سەردان و گفتوگۆیدان بەردەوام دەبێت بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان.
- #پشتوان سادق#، ڕایگەیاند: ئێمە لە حکومەت پێکەوە ئیش دەکەین، بۆیە ئەم سەردانانە شتێکی ئاساییە، پڕۆسەی سەردانیکردنی جێگری سەرۆکی حکومەت بەردەوام دەبێت، ناکرێ بڵێین کۆتایی هاتووە یان گەیشتوینەتە ئەنجام، بەڵام بەردەوام دەبین.
- وتیشی: ئەو کێشانەی کە هەن کێشەی گەورە نین تا چارەسەر نەکرێن، دەکرێ بە گفتوگۆ لەناو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران هەموو گرفتەکان چارەسەربکەین.
- ئاماژەی بەوەشکرد: پەیامی پارتی بۆ هەموو لایەنەکان پەیامی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە و حزبەکان وەسیلەن بۆ خزمەتکردنی خەڵک، لێرەشەوە جەخت تەئکید دەکەینەوە کە دەستی تەبایی و یەکڕیزی بۆ لایەنەکان درێژ دەکەین. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 914 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!