دەسکاری ئەو وشانە نەکەین کە ماڵی بوونە
بە لای منەوە چاکتر وایە دەسکاریی ئەو وشانە نەکەین کە ماڵی بوونە و لەسەردەم ڕاهاتوون و خاوەن ماڵ نایانناسێتەوە: زەین (ذهن) ، کڵۆج (کل وجه) ، مۆلەکە (معلق) ، مۆڵەت (مُهلة) ، ماشقە (معشوقة) و لەم بابەتانە، بۆچی دەبێت جامانەیان لەسەر داگرین! فەرموو برا عەرەبەکانمان ڕۆژێک لەگەڵ ئەوە خەریک نەبوون برنامج (بەرنامە) ، ڕوزنامة (ڕۆژنامە) ، تیزاب (تیژاو) ، سرداب (سارداو) ، سراب (سەراو) ، بندر، بوري، فردوس، جهنم، بند، دستور، ارجوان، قبج (کەو) ، قباء (کەوا) ، جوارب (گۆرەوی) ، جلنار (گوڵنار) ، پەردە، ساز، ڕاست (ڕاست) ، (یەکگا و دووگا و سێگا و ...) ، نیم و نای، و نماذج بگۆڕن بە زمانی عیبرانی یا گەلێکی تری سامی، ئیتر ئێمە بۆچی ”نوێنەر“ بکەین بە ”ئاکتەر“؟ بۆچی ”شێوە“ بکەین بە ”فۆرم“؟ وەک کورد ئەفەرمووێ، ”لە جێی سنگان، قوزەڵقورتە“ و چاکتر وایە بڵێم، ”سوورم دا بە سوور، کرمە کرمی زیاد!“ بە هەزار وشەی یۆنانی و لاتینی و فەرەنسی و سریانی و تورکی لە زمانی عەرەبیدا هەیە و لای نابەن. بە وتەیەکی کورت و بۆ نموونە، نە (الاثیر، أبنوس، و الماس) ، نە (ابریل و اسطبل، آذار، و ایلول) ، نە (بارود و باسطرمة و برید و بنزین و ...) عەرەبییە و ئەمە و هەزارانی تر، بەڵام نامەخوا ئەوان ئەتوانن چاری بکەن ...
مامۆستا #عوسمان شارباژێڕی#
کاغەز بۆ د. #نەسرین فەخری#
شوباتی 1971[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 231 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!