ئاخ چی بکەم، بۆ بەڵمە برنجەکەی شارەزوور:
بەڵم: کای برنج (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بەو توێکڵە تەنکە زەردە دەوترێت کە دەوری دەنکی برنجی داوە، شارەزوور: ناوچەیەکی شوێنەواریی و کشتووکاڵی گرنگی کوردستانە، سەر بە پارێزگای سلێمانییە، (بەڵم) لە کوردەواریدا وەک ئالیک دەدرێت بە مەڕوماڵات، یان لەبەر سووکی کێش و نەرم و شلیی دەکرێتە ناو پشتی (سەرین) کوردییەوە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ناوچەی خۆی دوور کەوتبێتەوە و ئاخ بۆ بێبەهاترین شت هەڵکێشێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 884 جار هاتیە دیتن