#وەزارەتی پێشمەرگە# لیستێکی لە نزیکەی 250 ئەفسەر و پلەداری پشکی یەکێتی لە وەزارەتەکە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم ناردووە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانە.
لیستەکە بەناوی لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە دەست پێدەکات و بەناوی ئەفسەرێک بەناوی کۆچەر کۆتای دێت کە پلەکەی مولازمە.
بەرزکردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانە ڕاگیراوە، چونکە پارتی ڕازی نییە پلەی لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد بۆ فەریق بەرز بکرێتەوە.
پارتی ڕازی نییە پلەی بەختیار محەمەد بەرز بکرێتەوە بۆ فەریق و هاوتای پلەی عیسا عوزێر سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بێت.
پێشتر فەریق جەبار یاوەر لە پشکی یەکێتی ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە بوو پاش خانەنشین بوونی لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد خرایە شوێنی. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,248 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!