#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دوای 33 ڕۆژ لە دەرنەکەوتنی، ئەمڕۆ ڕێکەوتی #12-05-2023# بەم شێوەیە دەرکەوت.
بافڵ تاڵەبانی لە ئەڵمانیایە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ قۆڵەکانی. دوای 33 ڕۆژ لە دەرنەکەوتنی، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار بەو شێوەیە پێشوازی لە بەرپرسانی ئەمنی حیزبەکەی کرد.
دواین دەرکەوتنی بافڵ تاڵەبانی، پێشوازیکردنی بوو لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانی ئێراق. دوای ئەو پێشوازییە بافڵ تاڵەبانی لە هیچ بۆنەیەکی دیکە دەرنەکەوتووە.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بە دیاریکراوی لە دوای ڕووداوەکانی 8ی تەموزەوە یەکەمین جارە بافڵ تاڵەبانی گەشتێکی هێندە درێژی دەرەوەی وڵات بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 287 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!