وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەفەرمی ئاگادارکردنەوە و بانگهێشتی ئاڕاستەی نەسیر عەبدولموحسن باڵوێزی ئێراق لە تاران کرد، بە مەبەستی گەیاندنی ناڕەزایەتی ئێران لە دژی بەشداری پێکردنی نوێنەرانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی مۆنۆمێنتی بارزانی لە ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو.
بانگهێشتەکەی ئێران بۆ داوای ڕوونکردنەوەیە لە باڵوێز و وەزارەتی دەرەوەی ئێراق، کە چۆن بەرپرس و نوێنەری لایەنە کوردییەکان بۆ ئەو مەڕاسیمە بانگهێشت کراون.
ڕۆژی پێنج شەمە، #11-05-2023#، کونسوڵی گشتی ئێران لە هەرێمی کوردستان پاش گەیشتنی بە مۆنۆمێنتی بارزان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێدەرگات سەبارەت بەشداری نوێنەر و بەرپرسانی پارتەکانی ڕۆژهەڵات. دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کونسوڵی ئێران مەراسیمەکە جێدەهێڵێت و بەشداری مەڕاسیمەکە ناکات.
هۆکاری بەشداری نەکردنی کونسوڵی ئێران بۆ ئامادە بوونی حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان و نوێنەرانی کۆمەڵەو دیموکرات و حزبی زەحمەتکێشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 845 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!