بەرپرسێکی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان هۆشداریداو ڕایگەیاند، کە دۆخی هەرێمی کوردستان بەهۆی ناکۆکی پارتی و یەکێتی مەترسیدارە.
ڕیاردۆ ڕۆدریگز، بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە هەرێمی کوردستان هۆشداری لە دۆخی سیاسی کوردستاندا و ڕایگەیاند، دۆخی سیاسی ناوچەکە و قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی مەترسیدارە.
ڕیاردۆ ڕۆدریگز، دەڵێت (بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بیر لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان ناکەنەوە، تەنیا بەرژەوەندی کەسی و حیزبی لەبەرچاو دەگرن، بۆیە ڕۆژبەڕۆژ دۆخی سیاسی هەرێم بەرەو خراپی دەڕوات).
ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە هات، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەسەر بابەتی کاراکردنەوەی کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان گرژی لەنێوان پەڕڵەمانتارانی پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەی پەڕڵەمان درووست بوو. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 939 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!