پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
Hüda-Par، داعشێک لە بەرگی AKPدا
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

Hüda-Par، داعشێک لە بەرگی AKPدا

Hüda-Par، داعشێک لە بەرگی AKPدا
زاگرۆس هیوا

“گەورەترین هەنگاوی دەوڵەتی کۆماری تورکیا و سیاسەتی تورکیا هەنگاوی Hüda-Parە. پاش 10 ساڵ هەموومان دەیبینین کە ئەم هەنگاوە چەندە ستراتیژیک بووە و دەوڵەتی تورکیا بەم هەنگاوە چۆن لە سیاسەتی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا [مەبەستی باکووری کوردستانە] گوڕی بە موحافەزەکاری داوە.…… Hüda-Par هەنگاوێکی زۆر ستراتیژیکە. هەژمار و چەندایەتی هێندە گرنگ نییە. ئەمانە ڕەنگە سەد هەزار یان سەد و پەنجا هەزار کەس بن. بەڵام هەندێک هەنگاوی دەوڵەتەکان هەنگاوی چۆنایەتین، نەک هەنگاوی چەندایەتی. دەوڵەتی تورکیا لێرەدا هەنگاوێکی زۆر ستراتیژیکی و گرنگی ناوە. ئێوە سوودی ئەم هەنگاوە پاش دە ساڵی دیکە دەبینن. ئەمەش کاری ئەردۆغانە.”

ئەمانە بەشێکن لە قسەکانی سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی پێشووی کابینەکەی ئەردۆغان کە لە شەوی 22ی گوڵانی 2023 لە وەڵامی پرسیارەکانی ئەحمەد هاکانی پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی CNN Türk گوتوویەتی. ئەمانە گووتنی هەروا ئاسایی نیین. ڕەنگدانەوەی سیاسەتێکی قووڵی دەۆڵەتی تورکیان بەرانبەر بە کورد کە لە سوارەکانی حەمێدییەوە تاکوو ئێستا بەردەوامە.


Hüda-Par چییە؟
Hüda-Par کوورتکراوەی ( Hür Dava Partisi- پارتی دۆزی ئازاد) ە. دامەزرێنەرانی ئەم پارتە ئەندامانی پێشووی ڕێکخراوی حیزب‌اللە‌‍‍ن و ناوی پارتەکەیان وا داڕشتۆتەوە کە هەر واتای حیزب‌اللە‌‍‍ بدات. پارتی خودا (هودا) .

حیزب‌اللە‌ چییە؟
لە سەرەتاکانی ساڵانی 1990دا، خەباتی پەکەکە چ لە شار و چ لە شاخ لە پەرەسەندنێکی بەهێزدا بوو. دەوڵەتی تورکیا توانای بەرەنگاربوونەوەی گەریلای لە شاخدا نەمابوو و هەندێک هەرێمی وەک بۆتان و زاگرۆس بە شێوەیەکی دیفاکتۆ کەوتبوونە ژێر کۆنترۆڵی گەریلا. لە ناو شارەکانیش دەوڵەت هەرچەندە بە هەزاران خەڵکی دەگرت و زیندانی دەکرد، بەڵام سەرهەڵدانەکان هەر بەگوڕتر دەبوون و هاوشێوەی ڕاپەرینی 1991ی باشووری کوردستان خەڵک لە هەموو شوێنێک سەرهەڵدانیان دەکرد. توروت ئۆزالی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی تورکیا ناچار ما بە نێوەندگیری مام جەلال داوای ئاگربەست بکات و وتی دان بە ڕاستینەی کورددا دەنێن و بۆ گفتوگۆ لەسەر سیستەمی فیدراڵیش ئامادەین. بەڵام بە گلۆپی سەوزی بەریتانیا، توروت ئۆزال کوژرا، دەوڵەتی تورکیا هەم لە شاخ و هەم لە شار ئۆپەراسیونی نوێی دەست پێکرد. پێنج هەزار (5000) گوند ئەنفال کران. پێنج ملیۆن خەڵک گوازرانەوە بۆ شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا. لە ناو شارەکانیش ڕێکخراویJITEM (ئەمنییەت و ئیستخباراتی ژاندارمری) و حیزب‌اللە‌‍‍ لەلایەن یەکێک لە فەرماندارەکانی سوپاوە (Arif Doğan) دامەزرێنران و ئەمانە دەستیان کرد بە کۆمەڵکوژی خەڵکی نیشتمانپەروەری باکووری کوردستان. بە هەزاران سیاسەتمەدار (وەک نموونە وەدات ئایدین) ، نووسەر (وەک نموونە موسا عەنتەر) ، ڕۆژنامەنووس (وەک مەتین گۆێکتەپە) ، پارێزەر، مامۆستا، قوتابی و هتد بوونە قوربانی. دایکی ئەم قوربانییانە کە ناویان دایکانی شەممەیە هێشتاش لە ئێسک و پرۆسکی ڕۆڵەکانیان دەگەڕێن. حیزب‌اللە و JITEM خەڵکیان دەڕفاند و پاش چەند ڕۆژ جەنازەکەیان لە دۆڵێک، لە دەشتێک، لە کەنار ڕووبارێک فڕێ دەدا. یان ئەوەتا بەزیندوویی دەیانخستنە ناو بیری تێزابەوە (کە بە بیرەکانی BOTAŞ ناسراون) و ئاسەواریان نەدەهێشتن. بە گوێرەی ئاماری ڕەسمی دەوڵەت بە گشتی 17500 کەس کوژران و بێ سەروشوێن بوون. دەوڵەت سەرەتا هەوڵی دەدا خۆی لەم تاوانانە بێبەری بکات و وەک زیانەکانی شەڕی پەکەکە و حیزب‌اللە‌‍‍ نیشانی بدات تا ئەو کاتە کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچوو کە بە ڕووداوی سوسوورلوک (Susurluk) ناسراوە دەستی دەوڵەت لە هەموو ئەم تاوانەنەدا ئاشکرا بوو و سولەیمان دەمیرێلی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی تورکیا بە ناچاری دانی بەوەدا نا کە دەوڵەت بۆی هەیە جاروبار لە یاسا دەربچێت. ئێدی تاوانەکانی دەوڵەت و JİTEM و حیزب‌اللە ئاشکرا ببوون، بەڵام هەر نکۆڵییان لێ دەکرد.
ساڵ هات و چوو، پەکەکە ستراتیژی خۆی لە سەرهەڵدانی چەکدارییەوە بۆ سیاسەتی دیمۆکراتی گۆڕی و تا ماوەی پێنج ساڵ ئاگربەست بوو. ئێدی دەوڵەت پێویستی بە حیزب‌اللە نەمابوو. بەڵام ئەم ماکینەی تاوانە خوێنی زۆری بۆ دەوڵەت ڕشتبوو و پێویست بوو چارەیەکی بۆ بکرێت. دەوڵەت بۆ ئەوەی کە خۆی پیر و پاک نیشان بدات، هێرشی کردە سەر حیزب‌اللە و لە ماوەی هەفتەیەکدا پاکتاوی کرد. سەرۆکەکەیانی کوشت و چی کادێری بەڕێوەبەریان هەبوو هەموویانی خستە زیندانەوە و سزای هەتاهەتایی پێ دان.
بە هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەردۆغان دەوڵەت هیوای لەسەر ئەوە هەڵچنیبوو کە ئەم کەسە بە هەندێک کرانەوەی گوایە دیموکراتی و بە بەکارهێنانی گووتاری ئیسلامی و دانانی دەمامکی ئایینی بتوانێت سۆزی کوردانی باکوور بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و ستراتیژی سیاسەتی دیمۆکراتی پەکەکە تووشی شکست بکات. بەڵام تادەهات دەمامکی فاشیستانەی ئەردۆغان ئاشکراتر دەبوو، سیاسەتی دیمۆکراتی کورد و هێزە دیمۆکراتییەکانی تورکیا پەرەی دەسەند و لە ساڵی 2007دا نوێنەرانی گەل چوونە پەڕڵەمان. لە ساڵی 2011 ژمارەی ئەم پەرلەمەنتارانە زیاتر بوون. هەر بۆیە ئەردۆغان کەوتە پەلەقاژەی ئەوەی کە هێزێکی توندئاژۆی ئیسلامی سیاسی لە شێوەی حەماس لە ناو کورددا درووست بکات و بەم شێوەیە سیاسەتی دیمۆکراتی پاکتاو بکات. بۆ ئەم مەبەستە ئەردۆغان لە ساڵی 2011 لە پەڕڵەماندا یاسایەکی تایبەت بە حیزب‌اللە‌ی دەرکرد و لە هەمان ساڵدا زیاتر لە 30 کەس لەو سەرچەتانەی حیزب‌اللە کە حوکمی هەتاهەتاییان هەبوو لە زیندان بەردران و لە ڕێگەی ئەمانەوە لە 19ی کانوونی یەکەمی 2012 حیزبێک بە ناوی Hüda-Par دامەزرێنرا. پاشان لە ساڵی 2018دا سەدان کەسی دیکەی لەم تاوانبارانە لە زیندان بەردا. ئەم حیزبە بۆ ماوەی دە ساڵ بەشداری هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و پەڕڵەمان بوو، بەڵام وێڕای بەکارهێنانی هەموو دەرفەت و ئیمکاناتی دەوڵەت نەیتوانی تەنانەت یەک شارەوانیش بەدەست بهێنێت. لە هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانیشدا نەک یەک کورسی بەڵکۆ لنگە کورسییەکێشی دەست نەکەوت.
هەر بۆیە لە هەڵبژاردنەکانی 2023دا ئەردۆغان هەموو بەربژێرەکانی Hüda-Parی بە لیستی AKPوە دابەزاند تاکوو بتوانێت لە ڕێگەی چەند کورسییەکی پەڕڵەمانەوە ڕەوایەتییەک بەم گرووپە بدات. ئێستاش هەموو میدیای سەر بە AKP - کە لە سەدا نەوەدی میدیای تورکیا پێک دەهێنن - لە خزمەتی پرۆپاگەندەکردن بۆ Hüda-Par دان.

Hüda-Par و باشووری کوردستان
ڕەنگە ئەو پرسیارە بێتە ئاراوە کە Hüda-Par چ پەیوەندییەکی بە باشووری کوردستانەوە هەیە. پەیوەندی زۆری هەیە، چونکە هاوپەیمانی ستراتیژی ئەردۆغان لە باشووری کوردستان PDKیە و وەکوو پێویستییەکی ئەو هاوپەیمانییە پێویستە ئەجیندای ئەردۆغان پەیڕەو بکات. PDK لە دوو ڕێگاوە ئەم ئەجیندایەی ئەردۆغان پەیڕەو دەکات. یەکەم لە ڕێگای سیاسییەوە. هەر زوو PDK نوێنەرایەتییەکی بۆ Hüda-Par لە هەولێر کردەوە و لە ئاستی باڵادا ئیعترافی پێکردن و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردن. ئەگەر لە بیرمان بێت کاتێک کە داعش نیوەی ئێراقی داگیرکرد، تاکە هێزێک لە دونیا کە کۆنسۆلخانەی لە لای داعش هەبوو تورکیا بوو و تاکە هێزی کوردی کە وەکوو دراوسێیەکی نوێ ئیعترافی بە داعش کرد PDK بوو، چونکە ئەمە پێویستییەکی هاوپەیمانێتی نێوان ئەردۆغان و PDK بوو.
ڕێگای دووەم ئەوەیە کە لە ڕێگای میدیاوە Hüda-Par بە جەماوەری باشووری کوردستان بناسێندرێت و وەکوو هێزێک کە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی باکووری کوردستان دەکات پێشان بدرێت. Hüda-Par یەکەم جار لە میدیاکانی سەر بە PDK دەرکەوت و هەموو هەوڵی ئەم میدیایانە درەوشاندنەوەی Hüda-Par بوو. هەم بەرلە هەڵبژاردن و هەم پاش هەڵبژاردن هەوڵدرا کە زۆرترین ڕۆماڵ بۆ Hüda-Par بکرێت. ئەگەر لە بیرمان بێت میدیا بێ ڕکابەرەکانی سەر بە PDK یەکەم میدیای بە ناو کوردی بوون کە مایکرۆفۆنیان بۆ چەتەکانی داعش (دراوسێیە نوێیەکەی باشووری کوردستان) درێژکردەوە و هەوڵیان دا ڕەوایەتییان پێ ببەخشن.

Hüda-Par و هێزە ئیسلامییەکانی باشووری کوردستان
پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ ئەوەی سیاسەتی بەکرێگیراوێتی خۆی بۆ داگیرکەران لە ڕای گشتی گەلی کوردستان بشارێتەوە، هەوڵ دەدات کە هەموو کەس و لایەنێک بەم سیاسەتەوە بگلێنێ و بەکرێگیراوێتی بکاتە دیاردەیەکی گشتگیر. هەر بۆیە زۆر هەوڵیدا کە ببنە پردی پەیوەندی لەنێوان Hüda-Par و هێزەکانی دیکەی باشووری کوردستان، بە تایبەت هێزە ئیسلامییەکان. لێرەدا دینی ئیسلام وەکوو ئامرازێک بەکارهات بۆ پتەوکردن و پەرەپێدان بەو پەیوەندییە. شتێک کە جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە هێزە ئیسلامییەکانی باشوور چۆن وا بە ئاسانی کەوتنە داوی ئەم سیاسەتەی PDKوە. هێزە ئیسلامییەکانی باشووری کوردستان لە دژی دیکتاتۆرییەتی سەددام حسێن تێکۆشانیان کردووە، قوربانییان داوە و لەسەر ئەم بنەمایە، وێڕای هەموو کەموکۆڕییەکانیان، لە ناو کۆمەڵگەی باشووری کوردستاندا تا ئاستێک لە ڕەوایەتیان هەیە. بە هێزی خۆیان دەچنە پەڕڵەمان و دەچنە ناو حکومەتیشەوە. بەڵام Hüda-Par هەر لە سەرەتاوە لە باوەشی دیکتاتۆرێک وەک ئەردۆغاندا چەکەرەی کردووە و گەورە بووە، هەر لە باوەشی ئەردۆغانیشەوە چوونە ناو پەڕڵەمان. ئەگینا ئەم گرووپە نە توانای چوونە پەڕڵەمانی هەیە و نە ئەوەندە دەنگ دێنێت کە ببێتە موختاری گوندێکیش. چونکە گەلی باکووری کوردستان باش دەزانێت کە ئەم گرووپە هیچ پەیوەندییەکی نە بە ئیسلامەوە هەیە و نە بە کوردایەتییەوە. لێرەدا پێویست دەکات هێزە ئیسلامییەکانی باشووری کوردستان هۆشیارانەتر مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن، بە هەڵوێستی خۆیاندا بچنەوە و میدیا سێبەرەکانی خۆیان نەکەنە بڵندگۆیەک بۆ Hüda-Par. پێویستە دەرک بەو ڕاستییە بکرێت کە Hüda-Par برای دینی نییە. هەم دوژمنی برایە و هەم دوژمنی دین.

Hüda-Par و داعش
سیاسەتی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا وا پێویست دەکات کە لە هەندێک شوێن تاوانی جەنگی ئەنجام بدات. بەڵام بۆ ئەوەی ئەم تاوانانە لە سەری نەکەوێت هەوڵ دەدات لە ڕێگای هێزی پرۆکسییەوە ئەم تاوانانە ئەنجام بدات. لەم ڕووەوە هەم Hüda-Par (حیزب‌اللە) و هەم داعش لەلایەن دەزگای شەڕی تایبەتی تورکیاوە دامەزرێنراون و هەموو کارێکیان دەکەوێتە خزمەت سیاسەتی جینۆسایدەو، داگیرکاری و فراوانخوازی تورکیاوە. هەر دووکیان دوو ڕووی یەک پوولن. هەردوو ئەم گرووپە زۆرترین کۆمەڵکوژی و تاوانیان لە دژی گەلی کورد ئەنجام داوە. داعش لە باشوور و ڕۆژاوای کوردستان چییە، حیزب‌اللە‌ش و ڕووە تازەکەی کە Hüda-Parە لە باکوور هەمان شتن. هەر بۆیە هێزە نیشتمانپەروەرەکانی کوردستان هەروەکوو چۆن لەبەرانبەر داعش یەکیانگرت و سەرکەوتن هەر بەم شێوەیەش پێویستە لەبەرانبەر Hüda-Parیش خاوەن هەڵوێست بن و نەهێڵن کە ئەردۆغان ڕەوایەتی بە زیهنییەتی داعش بدات لە ناو سیاسەتی کوردیدا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 535 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | .sharpress.net 09-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 09-06-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: تورکیا
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 23-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 23-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 535 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.145 KB 23-06-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.578 چرکە!