ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #29-06-2023# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى جەژنى پیرۆزى قوربانەوە، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لە بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆمارى تورکیاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک ئەردۆغان پیرۆزباییى جەژنى قوربانى لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ بەڕێزیان خواست، هەروەها لە ڕێگەى بەڕێزیانەوە پیرۆزبایى و هیواى سەرکەوتنى پێشکەش بە هەرێمى کوردستان کرد.
لاى خۆیەوە نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ پەیوەندى و پیرۆزباییى سەرۆک ئەردۆغان، پیرۆزبایى جەژنى لە بەڕێزیان و گەلى تورکیا کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
هەردوولا هیوایان خواست جەژن لەگەڵ خۆیدا خێر و خۆشى و ئاسووودەیى بۆ هەموو لایەک بهێنێت، هەروەها برەودان بە هاریکاریى هاوبەش و پەیوەندییەکانى تورکیا لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان، تەوەرێکى دیکەى پەیوەندیى تەلەفۆنیى نێوانیان بوو. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 442 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!