=KTML_Bold=پسپۆڕێکی بواری خۆراک، لەبارەی گەرمکردنەوەی برنج و دووبارە خواردنییەوە، هەروەها کاریگەریی ئەو گەرمکردنەوەیە، چەند زانیارییەک دەخاتە ڕوو.=KTML_End=
یاسین گەڵاڵی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستای بەشی زانستە خۆراکییەکانی کۆلێژی ئەندازیاریی کشتوکاڵی لە زانکۆی سەڵاحەدین-#هەولێر#، ئاماژە بەوە دەکات، کە چەندین جارە ئەو ڤیدیۆ و ڕیپۆرتاژانە بڵاو دەکرێنەوە، یان هەندێک جار خەڵک دەپرسن، ئایا گەرمکردنەوەی برنج خراپە و زیانی بۆ تەندرووستیی مرۆڤ هەیە؟ ئەو مامۆستا پسپۆرە لە وەڵامدا دەڵێت: ”گەرمکردنەوەی برنج کاتێک خراپە، کە برنجەکە سپۆڕی بەکتریای تێدابێت، دوای کوڵاندنی لە پلەی گەرمی ئاسایی ژوور هەڵبگیرێت، کە دەرفەت بۆ گەشەکردنی سپۆڕی بەکتریای وەکوو Bacillus Cereus بدات گەشە بکات، یان برنجەکە جوان گەرم نەکرێتەوە، ئەگەرنا بەپێچەوانەی ئەو جۆرە بانگەشانە، گەرمکردنەوەی برنج یەکێکە لە ڕێگا باشەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکری ناو برنج و گۆڕینی نیشاستەکەی تا ئاستی 10% بۆ ڕیشاڵی هەرس نەکراو و دەبێتە خۆراکی بەکتریا باشەکانی ناو کۆڵۆن“.
ئەو پسپۆڕەی خۆراک، ئەوەشی ڕوون کردەوە، کە هەمان زانیارییش بۆ پەتاتە ڕاستە و دەتواندرێت دووبارە گەرم بکرێتەوە، بە مەرجێک، باش هەڵگیرابێت و بەتەواوی گەرم بکرێتەوە، ”تکایە بە هەموو شتێک باوەڕ مەکەن، کە لە سۆشیاڵ میدیا بەرچاوتان دەکەوێ، بەتایبەت لە بابەتی تەندرووستی و خۆراکدا.“ [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 374 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!