بە کەرێیان گۆت کوڕەکت بوو، گۆتی ئەو بارەی لێمە هەر لێمه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بە کەرێیان گۆت کوڕەکت بوو، گۆتی ئەو بارەی لێمە هەر لێمه) ، وتراویشە: بەکەریان گۆت کوڕەکت بوو، گۆتی ئەو بارەی لەمنە هەر لەمنە، کەر یان گوێدرێژ ئاژەڵێکی باربەرەو کاروباری کێڵگە و ناوماڵی پێ دەکرێت، مرۆڤی کورد لەزاری ئەوانەوە هەندێک ئامۆژگاری و ڕێنمایی بۆ خۆی و خەڵکی درووستکردووە بۆ نموونە ئەگەر گوێدرێژ جاشکۆلەیەکی نێرینەی ببێت ئەوا خۆی هەر لەبن باریدا قووتاری نابێت و کاری سەرەکی خۆی هەر بار بردنە بۆیە وتویەتی: ئەو بارەی لێمە هەر لێمە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ هەر گۆڕانکارییەک کە نەبێتە مایەی دڵخۆشی و بارسووککردن و کەمکردنەوەی ماندوێتی لە خۆشناوەتیدا دەوترێت: بە کەرێیان گۆت کوڕەکت بوو، گۆتی ئەو بارەی لێمە هەر لێمه. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 128 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!