54 پارێزەری کورد لەسەر دۆسیەی
ژینا ئەمینیژینا ئەمینی بانگهێشتی دادگا دەکرێن
14-07-202314-07-2023
بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵەکان بڵاویانکردووەتەوە ، 54 پارێزەری شاری بۆکان لەلایەن داواکاری گشتی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت لە بەردەم دادگا ئامادە بن.
بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو لەم بارەوە ئەم پارێزەرانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت وەڵامدەرەوە بن بۆ کۆمەڵێک لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان. جێگەی ئاماژەیە تۆمەتی ئەوە خراوەتە پاڵ ئەم پارێزەرانە کە بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک ڤیدیۆ و وێنە، هەوڵیانداوە ئارامی و ڕای گشتی تێک بدەن .
جێگەیباسە ئەم پارێزەرانە لە سەردەمی بزووتنەوەی ژینادا، بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک پشتیووانی خۆیان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی دەربڕێبوو.
ژینا ئەمینی لە 16-09-2022، لە تاران گیانی لەدەست دا، دوای ئەوەی سێ ڕۆژ پێشتر لە بنکەی پۆلیسی ڕەوشتی تاران تەندرووستیی تێکچوو. ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا دەڵێت: بەپێی ئەو زانیارییانەی پێی دراوە، کچەکەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لێی دراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,794 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!